که‌س نه‌زان
ئاوایی که‌س نه‌زان یه‌کێکی دیکه له گونده‌کانی ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قزه که
له‌باری جوگرافیایی یه‌وه به‌م شێوه هه‌ڵکه‌وتوه له رۆژئاواوه‌ئه‌ڕوانێته
گوندی (سماقڵوو) له رۆژهه‌ڵاته‌وه ئه‌روانێته (خورمتا) له شیماله‌وه
ئه‌روانێته گوندی (هێجانان) له جنووبیشه‌وه ئه‌ڕوانێته گوندی (ده‌ریاوی) ،
ئێسته که ساڵی 1386 هه‌تاوی یه پێکهاتووه له 125ماڵ و ئیمکاناتی وه‌ک
خانه‌بێهداشت و ته‌له‌یفوونی ماڵ به‌ماڵ و ئاوی لووله‌که‌شی ماڵ به‌ماڵ و
قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی شه‌و ورۆژی هه‌یه و 36 کیلومتر جاده‌ی
قیره‌تاوی هه‌یه له ساڵی 1316 دا یه‌که‌م قوتابخانه‌ی به شێوه‌ی فه‌رمی تێدا
دامه‌زراوه که یه‌که‌م مامۆستای (ره‌شیدخان ئیمامی) بوه و75 قوتابی بوه ،
پاسگای ئینتزامی هه‌یه که له ساڵی 1320 هه‌تاوی یه‌وه دامه‌زراوه.
داهات وکه‌سب وکاری خه‌ڵک به زۆری باغه‌وانی یه‌و کشت وکاڵی وه‌ک گه‌نم وجۆ
وته‌ره‌کاڵیشیان هه‌یه ، شوێنه‌واری مێژوویی ئه‌توانین ئاماژه به (قه‌برستانی
کۆنی زێویه) قه‌ڵای قه‌ڵاگا... له وشکه‌ساڵی ساڵی 1378 دا حاجی موحه‌ممه‌دی
سه‌عیدی له خه‌ویدا ژێربه‌ردێکی به کانی بینیبوو که ئێسته‌یش ئه‌و شوێنه
هه‌رئاوی هه‌یه‌و به ئاوه‌که‌ی که‌س نه‌زان ناوبانگی ده‌رکردوه و خه‌ڵک بۆ
ته‌به‌ڕک وشفا ئه‌یبه‌نه‌وه .
خوێنده‌واری زۆری تێدا په‌روه‌رده‌بووه ته‌نانه‌ت مامۆستای زانکۆیشی تێدا پێ
گه‌یشتوه ،سه‌ردارێکی ناوداری له ریزی یانزه سواره‌که‌ی سه‌قزدایه به ناوی
(شێخ ئه‌مین ئه‌سعدی ) ئه‌فسه‌ری ده‌وری کۆماری کوردستان له‌مه‌هاباد.
شاعیران و نووسه‌رانی به‌توانای هه‌یه که به‌شێکیان بریتین له :مامۆستا شێخ
نه‌جمه‌دین ئه‌سعه‌دی (باڵی)، مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د عه‌لایی (سووتاو)عه‌لی
حه‌یات که‌س نه‌زانی ، مامۆستا غه‌فوور که‌س نه‌زانی (ژاکاو)...
گه‌لێک ده‌نگخۆش وگۆرانی بێژی خۆماڵی تێدا بوه که ئه‌کرێت ئاماژه به گۆرانی
بێ‌ژان : سادقی موئزی (سادق خه‌یات) ، سادقی سۆفی حه‌مه‌ره‌حیم ، ئه‌نوه‌ر فاتمی ...
ئاشه‌کانی که پێشتر به ئاوکاریان کردوه به‌شێکیان ئه‌مانه‌ن : ئاشی کووره ،
ئاشی که‌وڵه ، ئاشی حاجی نه‌جمه‌دین ئاشی نووری.
کانی یه‌کانی ئه‌مانه‌ن : کانی سارد، کانی توان ، کانی خولان ،. .