هه‌رمێ‌دۆل
ئاوایی هه‌رمێ‌دۆل یه‌کێک له گونده‌کانی ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قزه که له سه‌ر
سنووری کوردستانی ئێراق وئێران هه‌ڵکه‌وتوه‌و به پێی ئاماری ئێستا که ساڵی
1386هه‌تاوی یه 38 بنه‌ماڵه‌ی تێدا نیشته‌جێیه و قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له
گونده‌که‌دا هه‌یه و زۆربه‌ی مناڵانی ئه‌م گونده که ئه‌توانین بڵێین
هه‌رهه‌موویان هه‌تا پۆلی پێنجی سه‌ره‌تایی ئه‌توانن بخوێنن تا به‌ئێستا هیچ که‌س
له‌م گونده‌دا نه‌یتوانیوه بگاته پله‌ی زانکویی وخوێندکاری، داهاتی ئه‌م گونده
زۆرتر له رێگه‌ی ئاژه‌ڵدارییه‌وه‌یه‌و ناوه‌ناوه‌یش کۆڵبه‌ری سه‌رسنوور ئه‌که‌ن .
شوێن وهه‌ڵکه‌وته‌ی ئه‌م گونده به‌م شێوه‌یه : له رۆژئاواوه ئه‌روانێته چیای
په‌ره‌ژال وگوندی دارۆخان وهاربڕ"ی کوردستانی ئێراق ، له رۆژهه‌ڵاته‌وه تێکه‌ڵ
به مووچه‌ومه‌زرای گوندی "حاجی ئه‌ول" له شیماله‌وه ئه‌ڕوانێته گوندی "مام
سێوه‌دین ومیشیاو" وله جنووبیشه‌وه ئه‌روانێته‌گونده‌کانی " قزڵوێڵ" که ئێستا
خاپوورکراوه ئه‌م گونده به هۆی ئه‌وه‌ی له داوێنی کوێستانی "په‌ڕه‌ژاڵ" دایه
به‌هاران ده‌بێته سه‌یرانگای پۆل پۆل خه‌ڵکی شاروگوندکانی بانه‌و سه‌قز له باری
مێژووییشه‌وه مێژوویه‌کی کۆن ونادیاری هه‌یه ، ئه‌وه‌ی که له بیره‌وه‌ری
وده‌سنووسه‌کاندا باسی لێوه ده‌کرێت ئه‌م گونده شوێنی هه‌وارچیان بوه‌و گه‌رمێن
وکوێستانی له‌سه‌ر کراوه‌و به‌زۆری بنکه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی هه‌وارچیانی جاف بوه.