هه‌نگه‌چینه
ئاوایی هه‌نگه‌چینه یه‌کێکی دیکه له گونده‌کانی ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قزه که
له ساڵی 1387 دا له 18 بنه‌ماڵه پێکهاتوه ، قوتابخانه‌ی تازه سازکراوی
سه‌ره‌تایی هه‌یه ئاوی لووله‌که‌شی و مخابراتی هه‌یه خانه‌بێهداشتی له گه‌ڵ
گوندی دیکه‌دا هه‌یه ، مزگه‌وتی هه‌یه به‌ڵام مامۆستای نیه !! که‌سب وکاری
خه‌ڵکه‌که‌ی زۆرتر ئاژه‌ڵداری یه و کۆڵکێشی سه‌رسنووریش ئه‌که‌ن.
ئه‌م گونده له نێوان گونده‌کانی "حاجی عه‌بدول ، مام سێوه‌دین، شیپانه‌جۆ ،
وسێفه‌تاڵه هه‌ڵکه‌وتوه .
گه‌لێ ده‌روده‌شت وچیای دڵڕفێنی هه‌یه که به‌شێکیان بریتین له :
کانیزان،گویژه‌ڕیخان،کانی قوڕئاویلکه،به‌رده‌که‌شکان،قوڵاخیان ... که قوڵاخیان
یان قولی خان یان قه‌ڵای خان که ده‌کرێ هه‌رسێ ناوه‌که‌ی ببێت کانگای
جۆره‌به‌ردێکه که به‌م زوانه ده‌یانه‌وێ ده‌ری بهێنن و کارخانه‌کانی شوێنه‌کانی
دیکه‌ی ئێرانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ندبکه‌ن!