|
حانه‌میران
ئاوایی حانه‌میران یه‌کێک له ئاوایی یه‌کانی ناوچه‌ی خوڕخوڕه‌ی سه‌قزه که له
ساڵی 1386 هه‌تاویه‌دا له 65 ماڵ پێکهاتوه. قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی ،
خانه‌بێهداشت و لووله‌که‌شی و ته‌له‌یفوونی ماڵ به ماڵ هه‌یه. راده‌ی
خوێنده‌واریان باشه یه‌کێک له نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی به ناوی
"سه‌لاحه‌دین عه‌لایی " خه‌ڵکی ئه‌م گونده‌بوه. داهاتیان زیاتر گه‌نم وودانه‌وێڵه
یه‌و ئاژه‌ڵداریش ئه‌که‌ن .
حانه‌میران له وشه‌ی حان + میران پێکهاتوه واته شوێنی میره‌کان که ده‌کرێ له
زمانی هه‌ورامیش وه‌رگیرابێت له سه‌ر جاده‌ی" سونه‌ته" بۆ" سووته" هه‌ڵکه‌وتوه.
له رۆژهه‌ڵاته‌وه چوارای "چاپان"ی لێوه دیاره. له رۆژ ئاواوه گوندی
"شێخه‌ڵه" و "رۆسه‌مان " ئه‌بینێت، له شیماله‌وه گوندی "سونه‌ته" له
جنووبیشه‌وه گوندی "سه‌یفاوا" زاڵه به‌سه‌ریا ، ئه‌م گونده کێوه‌کانی "ئیمام"ی
گه‌وره‌و چکۆله و "ده‌ره‌کوردان " و " شیرین مردوو " ده‌وریان داوه .
|