دۆزه‌غه‌ره
ئاوایی دۆزه‌غه‌ره له 2 کیلومتری رۆژهه‌ڵاتی شاری سه‌قز
دایه‌و له
بناری کێوی "مه‌لامحه‌ممه‌د " و ئاوایه‌کانی کارێزه‌و
تاوه‌قڕان و شاری
سه‌قز هه‌ڵکه‌وتوه وژماره‌ی بنه‌ماڵه‌کانی له ساڵی 1387
هه‌تاوی دا
12ماڵه و قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایشی که پێشتر بووی ئێستا
نه‌یماوه به
حوکمی ئه‌وه‌ی نزیکه شاره خه‌ڵکه‌که‌ی به‌ره‌به‌ره چۆڵیان
کردوه‌و
هه‌ر له شاره‌وه موچه‌و مه‌زرایان دێننه ناو ئه‌م گونده
وه‌ک هه‌موان
ده‌زانن شێخه دێ بوه‌و مه‌رقه‌دی پیروپیاوچاکانی بنه‌ماڵه‌ی
حاجی شێخ
عه‌بدولقادری دۆزه‌غه‌ره‌ی لێیه‌و به‌رده‌وام ته‌وافگه‌ی
ئه‌وینداران و
موریدانی ئه‌و ته‌ریقه‌ته بوه هه‌روه‌هاگوندی ژنه‌شاعیری
جوانه‌مه‌رگی
کورد "ژیلا حسه‌ینی" شه که هه‌ر ئێستا گۆڕه‌که‌ی ژیلا له
ته‌نیشت شێخ
مێهران ی باوکی و کچه ساوا مژه‌که‌ی (ژینۆ) و که‌س وکاری له
گۆڕستانی
دۆزه‌غه‌ره نێژراوه.








