گوندی باشماخ
ئاوایی باشماخ یه‌کێک له گونده‌هه‌ره‌گه‌وره‌کانی ناوچه‌ی تیله‌کۆی سه‌قزه که
له 55 کیلومتری شاری سه‌قز هه‌ڵکه‌وتوه وله نێوان گونده‌کانی
"قه‌ڵاچغه"وته‌یمان
قه‌ڵاو"تازاوا"وشه‌مسه"ته‌خت"ئێراو"زامناوا"و"ته‌مربه‌گ"و"جافرخان"دایه‌و له ساڵی
86 هه‌تاویدا له 180 بنه‌ماڵه پێکهاتوه که حه‌شیمه‌ته‌که‌ی له راده‌ی 1200
که‌س ده‌بن و ئیمکاناتی وه‌ک قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی و ئاوی لووله‌که‌شی
و برق و ته‌له‌یفوونی ماڵ به ماڵ وخانه‌بێهداشتی هه‌یه
باشماخ له روانگه‌ی مێعماری یه‌وه وه‌ک مێعاری ناوچه‌ی هه‌ورامان ماڵه‌کانی
هه‌ڵکه‌وتوه، کێوه‌کانی "ناوقوڵ"شاوه‌شیرین"سوڵتان"که‌ل تیران"بیستران" وه‌ک
پاڵپشتێک ده‌ورئه‌وگونده‌یان داوه.
کاروپیشه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م گونده زۆرتر ئاژه‌ڵداری و کشت وکاڵی و باغداری یه که
به‌زۆری ترێ وگوێزوقه‌یسی لێدێته به‌رهه‌م به‌زۆریش خه‌ڵکه‌که‌ی خه‌ڵکێکی خۆش
گوزه‌ران و مه‌جلیس گه‌رمن به تایبه‌ت له شه‌وانی زستان دا که سانی وه‌ک
"عه‌تاخانی سه‌عیدمه‌نسوور"یش له وێ له‌دایک بوه سه‌رده‌مانێک ناوه‌ندی زانستی
دینی و جێی گه‌وره‌پیاوانی ئاینی وه‌ک "مه‌لاکامیل نه‌قشبه‌ندی و مه‌لا عه‌بدوڵڵای
محه‌ممه‌دی ئیمام جومعه‌ی کۆچکردووی شاری سه‌قزو شێخ حه‌سه‌نی مه‌ولاناوا که هه‌ر
ئێستایش له مێحرابی مزگه‌وتی ئاوایی دا به‌ردێک وه‌ک یادگاری شێخ حه‌سه‌ن
به‌جێماوه که ئه‌دره‌وشێته‌وه‌و بایه‌خێکی زۆری لای خه‌ڵکی ناوچه‌که هه‌یه .