|
بۆ هه‌مووئان نوغرۆ له شه‌پۆلی شلکه ماچی ناسکه به‌ژنی له شووشه تراشراوی کۆیله که کرم ئاسا له نێو ئه‌شکه‌وتی مێژوو ده‌ژی و شه‌قامی کردووه‌ته رانانگه‌یه‌کی هه‌ره مۆد ئۆخه‌ی ووشه‌ی سه‌ر زاری به ماچ خه‌مڵیو و ئۆقره شیبای ئێواران له‌شی ناسک ده‌گه‌شێنێته‌وه به‌ڵام داخۆ شه‌قامه‌کان هه‌نگاوه‌کانتیان له بیر ده‌مێنێ؟ داخۆ شه‌رابی شه‌و رامووسان وه‌ها له حه‌زم ده‌کا که له هه‌رێمی رزگاری ئه‌و هه‌تاو ببێته شه‌می ژووری له‌شی ماندووت؟ نه‌که‌ی نیگام بکه‌ی شیری نازت له گه‌رووم بنێی قه‌ڵغانی له‌شت له سینگم بنێی قه‌مچی پرچت گۆنام بڕمێنێ راسته ئێره ناوه‌ندی گۆڕه‌پانی شه‌ڕه و ئه‌ز سووره‌په‌لی وڵاتی بێ دارستانم سووتاوی شه‌می ماچت کاتێک به‌هار و ئه‌ستێره بوونه‌ته داوێنی کراسه‌که‌ت و به‌ژن و باڵایشت چ بڵێم له بار و نه‌شمیل دڵم ده‌له‌رزێنن پێم بڵێ کامه شیوه‌نی مێژووی ناسراوه ناسراو به له‌ش و و چاو و هه‌ست بێنمه سه‌ما؟! کام هه‌توانی گه‌نیو بدوێنم؟! شیوه‌ن ده‌نگی لای لایه‌ی شه‌وانمی به‌زاندووه داخۆ شووره و یاسا و یاساوڵ شینم بۆ ده‌گێڕن و هاڕه‌ی تڕۆمبیله‌کان ئه‌به‌زێنن؟ نه‌که‌ی ده‌ستی ماندووم بگوشی! نه‌کا لێم بتۆرێ به‌یانی به‌رد و ئه‌ستێره و گوڵ و گه‌نم و ئاوه‌دانی ره‌شی زوڵفم ره‌شی جگه‌ره‌ی ئه‌رده نه‌ینێی به سینگته‌وه نه ماچم بده‌یه و نامچت ئه‌ده‌مێ من قه‌قنه‌سێکی ئاگراوی نوێم له راسته شه‌قامی شار و کارخانه‌دا رازه بوونی ژیان پووچه‌ڵ ده‌که‌مه و ده‌یسه‌لمێنم خوڵقێنه‌ر بوونی منی... فوئاد قاموسی- سه‌قز
|