فروغ شیاوی نموده بوون

فوئاد قاموسی
وه
ئه‌مه منم/ژنێكی ته‌نێ/له پێش شاڵاوی وه‌رزێكی سارد/له هه‌وه‌ڵ شه‌قاوی فامی ژیانی
گه‌ماری هه‌رد/و بێ هیوای ساكار و خه‌می ئاسمان/و بێ هێزی ئه‌م ده‌سته
به‌ردینانه(شێعری ته‌واری كۆچ كردووی هه‌ورازی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر،فروغی نه‌مر)
كاتێك
لی ده‌پرسن:كه‌ی و له‌كوێ له دایك بووی؟ده‌ڵێ:ئه‌مانه زۆر گرینگ نین به هه‌ر جۆرێ
بێ هه‌ر كه‌س له شوێنێك و له كاتێك له دایك بووه.
ئه‌مه‌یه بیری به‌رزی فروغ.
فروغۆ زه‌مانی فه‌ڕۆخزادی عیراقی له دایك بووی 8 به‌فرانباری ساڵی 1313ی هه‌تاوی له شاری تاران یه‌كێك له‌و ئه‌ستێره گه‌شانه‌ی ئاسمانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و مرۆڤایه‌تی پارس زبانه‌كانه كه رۆلێكی گرینگی له بیری نوێخوازی و هۆنراوه‌ی نوێ‌دا هه‌بوه كه به‌داخه‌وه به راده‌ی بایه‌خی خۆی نه‌ناسراوه و به‌ڵكوو به شێوێكی تۆخ و لاسار هاتوه‌ته پێش چاوی مرۆڤانی ئه‌م چه‌ن ده‌هه‌ی رابردو و ته‌نانه‌ت مرۆڤانی سه‌رده‌می خۆیشی به جوانی نه‌یان‌ناسیوه.فروغ جگه له‌باری هۆنراوه و ئه‌ده‌ب كه قاره‌مانێكی بێ هاوتا بووه له‌باری مرۆڤایه‌تی و ئیش كردن بۆ مرۆڤانی هه‌ژار و بێكه‌س و ژنانی كۆیله زه‌حمه‌تی زۆری كێشاوه و خۆی ده‌ڵێ: یه‌کێك له ئاواته‌كانم ئازادی ژنان و گه‌یشتن به مافه ڕه‌واكانیانه.فروغ له‌و شاعیره به‌جه‌رگانه بووه كه ده‌ستی داوه‌ته شكاندنی سنووری دواكه‌وتن و پساندنی زنجیری داب و نه‌ریتی كۆن كه ئه‌مه به‌رچاوترین تایبه‌تمه‌ندی كه‌سایه‌تی فروغه و هێجگار گرینگیشه و وای له فروغ كردوه كه ببێ به پێغه‌مبه‌ری شكێنه‌ری تابۆكان و ئه‌وه‌ڵ ژنێ بووه كه په‌یكه‌ری سه‌دان داب و نه‌ریتی كۆنی گه‌ماری شكاندوه،بۆ نموده ئه‌وه‌ڵ ژنێ بووه كه هه‌ستاوه و دژ به كۆمه‌ڵگای پیاو سالار وێستاوه یان نیشا‌نی داوه كه ده‌كرێ ژن حه‌ز له پیاو بكا‌و و نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر پیاو شه‌یدای ژن بێ.به پێی خه‌بات و هه‌وڵه‌كانی فروغ هه‌ندێ له زانایان پیان وایه كه فروغ ئانارشیست بووه،به‌ڵام راستی ئه‌وه‌یه كه فروغ ئانارشیست نه‌بوه به‌ڵكوو ته‌نیا هه‌ڵوه‌دای یاسای مرۆڤانه بووه و به‌س،هه‌ر چه‌ند كه خۆی له نامه‌كانیدا زۆر جار ده‌ڵێ:زۆرم دڵ پێوه‌یه یاساكان بشكێنم.

فروغ
له بنه‌ماڵێكی نیزامی‌دا كه خاوه‌ن 7 كچ و كوڕ بوون و فروغ منداڵی سێهه‌م بووه
په‌روه‌رده كرا،فروغ له تازه‌لاویدا هه‌ندێ غه‌زه‌لی ده‌نووسی كه سه‌ری هه‌موویانی
تیا ده‌برد(ته‌نیا غه‌زه‌لێك له فروغ به جێ ماوه‌ته‌وه به نێوی غه‌زه‌ل)*،فروغ خۆی
سه‌باره‌ت به‌و ده‌م ده‌ڵێ:شێعر نووسین بۆم وه‌ك ئیشێك له كاتی بێكاری
بوو،ئامانجێكی تایبه‌تم بۆی نه‌بوو-به‌ڵام سه‌باره‌ت به هۆنراوه‌كانی ته‌مه‌نی
سه‌ریه‌وه ده‌ڵێ:شێعر گوتن بۆم یانی زیندوو بوون و هه‌ست به زیندوو بوون كردن و
خه‌بات كردن و مرۆڤ بوون-هه‌روا كه ده‌زا‌نین شێعر قۆناخه‌كانی ژیانی شاعیر به
روونی نیشان ئه‌دا كه فروغیش له هۆنراوه‌ی"صبر سنگ"دا
به جوانی باسی سه‌رده‌می تازه‌لاوی خۆی ده‌كا.
فروغ خۆی سه‌باره‌ت به ده‌رس و ده‌ور و بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێ:چاك وایه
سه‌باره‌ت به مانه هیچ نه‌ڵێم،به‌ڵام هه‌ر جۆرێ بێ فروغ له هونه‌ره‌ستانی كچان
ده‌رسی وێنه‌گه‌ری خوێند و پاشان له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێك به
نێوی په‌رویزی شاپوور كه 15 ساڵ له‌و به ته‌مه‌نتر بوو و له قه‌وم و كه‌سه‌كانی
بنه‌ماڵه‌ی دایكی بوو له ساڵی 1329 هه‌تاویدا ژیانی هاوبه‌شی پێك هێنا و پاش دوو
ساڵ ده‌بێ به دایك و منداڵێكی ده‌بێ به‌نێوی كامیار و ساڵی داهاتوو له سه‌ر خوازتی
مێرده‌كه‌ی كۆچ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌هواز كه له شێعری"یادی
از گذشته"باسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ده‌كا.
فروغ پاش چه‌ن ساڵ له په‌رویز جودا ده‌بێته‌وه و به قه‌ولی خۆی وه‌دووی شێعر
ده‌كه‌وێ(كه له شێعری"خانه ی
متروک"به پاراوی باسی ئه‌م هه‌سته‌ی خۆی ده‌كا)وزنجیری كۆیله‌تی ژیانی هاوبه‌شی
له‌گه‌ڵ په‌رویز ده‌پسێنێ و ده‌ڕوا.جا زۆر جێی سه‌رنجه كه ئه‌وده‌م و ته‌نانه‌ت
ئێستایش فروغ به دایك و ژنێكی دزێو ده‌زانن كه پیاو و منداڵه‌كه‌ی خۆێ وێڵ
كردوه،به‌ڵام فروغ ئه‌وانی وێڵ كرد تا گشت كات و ساته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وان بێت و
ژیانێكی جوانتر بۆ خۆی و كۆمه‌ڵگای به‌دی بێنێ و بۆ نیشان دانی ئه‌م راستیه ئاماژه
كردن به‌وه‌ی كه فروغ منداڵێكی گول بۆ خۆی هه‌ڵده‌گررێ و به‌خێوی ده‌كا به‌سته و
جگه
له‌وه فروغ ئه‌و مرۆڤه‌ی نه‌بوو كه بۆ خۆی له"عروسكی كوكی"دا باس ده‌كا تا بتوانێ
ئه‌و ژیانه قه‌بوڵ بكا و دیسان گه‌ر به بیرێكی گه‌شتر چاو له باسه‌كه بكه‌ین،هێچ
گرینگ نیه كه فروغ دایك و ژنێكی چاكیش بووبێ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و زه‌حمه‌تی
خۆی بۆ هه‌مووان كێشاوه و شاعیر و تێكۆشه‌رێكی بلیمه‌تی كۆمه‌ڵگا و خه‌باتگێرێكی
گه‌وره‌ی بازی مرۆڤایه‌تی بووه.سه‌یر ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگای لێ قه‌وماوی ئێمه
هه‌مووكات وا ده‌زانێ گه‌ر ژن له چوارچێوه‌ی خانوودا بێ و منداڵه‌كان به‌خێو بكا
ئه‌وه ئیتر ژنی چاكه.
فروغ
خۆی سه‌باره‌ت به‌ده‌س پێكی ژیانی هاوبه‌شی ده‌ڵێ:ئه‌و ئه‌وین و ژیانه هاوبه‌شه
پێكه‌نینیه‌ی من له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا بنه‌ماكانی ژیانی داهاتوومی شل‌و ول
كرد،پوران(نووسه‌ری كتێبی"اوهام سرخ شقایق")خۆشكی فروغ،سه‌باره‌ت به ژیانی
هاوبه‌شی فروغ و شه‌یدا بوونی فروغ به پیاوێك كه 16 ساڵ له‌و به‌ته‌مه‌نتر بووه
ده‌ڵێ:جۆری ژیانی نێو بنه‌ماڵه‌ی خۆمان و هه‌ڵسوكه‌وتی دایك و بابم له‌گه‌ڵ فروغ
بووه هۆی ئه‌و رووداوه.جا خۆزگه ئێستا ئیتر ئاكاری بنه‌ماڵه له‌گه‌ڵ كچه‌كانیان
نه‌بێته هۆی روودانی چتی‌تر له‌م جۆره.
داهاته‌كانی ئه‌م چه‌ن ساڵه‌ی ژیانی فروغ بۆ هه‌وه‌ڵ هه‌نگاو چاپی هۆنراوه‌ی گوناح
له گۆڤارێكدا و پاشان چاپی كتێبی"اسیر"بوو كه نووسینی شێعری گوناح فروغی تووشی
كێشه‌ی زۆر كرد و ئه‌وی به گشتی ئازار دا،چ له لایه‌ن په‌رویز و چ له لایه‌ن
بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه.سه‌باره‌ت به"اسیر"،ئه‌وه‌ڵ كتێبی فروغ،ده‌توانین بڵێین كه
هه‌وه‌ڵ شه‌قاو بوو له زمانی پارسیدا بۆ گه‌یشتن به جیهانی نوێ و بوونی ژنان له
نێو شێعر و ئه‌ده‌ب،هه‌ر چه‌ند كتێبی ئه‌سیر له باری شێعر و فیكریه‌وه له ئاست
نووسراوه‌كانی دیكه‌ی فروغ لاوازه و چاوی له رووداوه‌كانی كۆمه‌ڵگا نیه(بۆ نموده
نووسینی ئه‌سیر هاوكات له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یی بوونی نه‌وته كه له‌وێدا فروغ هیچ
پێوه‌ندیێكی به‌و جووڵانه‌وه سیاسیه‌وه نه‌بووه)به‌ڵام له باری خۆیه‌وه زۆر
به‌كه‌ڵك و به‌بایه‌خه و مرۆڤ چه‌شنی لێ ده‌گرێ كتێبی ئه‌سیر له چه‌شنه‌ی كتێبه
ئروتیكه‌كانه كه نووسراوه‌ی ئروتیك نووسراوێكی ئه‌ویندارانه‌یه به ئاوێته بوون
له‌گه‌ڵ هه‌ندێ چتگه‌لی تره‌وه كه دوو جۆره جۆری ئه‌وه‌ڵ نووسراوه ئروتیكه‌كانی
سه‌ده‌ی 19 و 20 زاینی و جۆری دووهه‌م نووسراوه ئروتیكه‌كانی ئه‌م چه‌ن ده‌هه‌ی
رابردوه كه جۆری ئه‌وه‌ڵ شاڵاو بردن بۆ بیری ئاكاری كۆمه‌ڵگا و تابۆكانه و جۆری
دووهه‌م ئاوێته بوونی خوێنه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌زموونه شه‌یدایه‌كه‌دا،كه وابێ
نووسراوه‌كه‌ی فروغ له جۆری ئه‌وه‌ڵ بووه و رێ خۆشكه‌ره بووه بۆ نووسه‌رانی دی.
كتێبی ئه‌سیر ده‌ربڕینی هه‌ستی ژنێكی جیهانی سێهه‌می پارس بوو سه‌باره‌ت به ژیان و ئه‌وین و سێكس كه زیاتر باس له كێشه تایبه‌تیه‌كانی خودی فروغ ده‌كا و به گشتی ده‌ربڕینی هه‌ستی بوو،ئاخر فروغ خۆی ده‌ڵێ:شێعر ده‌ربڕینی هه‌سته بێ هیچ له‌مپه‌ر و سنوورێك،كه وابێ به شانازیه‌وه ئه‌م كتێبه چاپ ده‌كا.به‌داخه‌وه له‌م ساڵه‌دا فروغ تووشی كێشه‌ی رۆحی ده‌بێ و بۆ ماوێك له نه‌خۆشخانه‌ی رۆحی به‌سته‌ری ده‌بێ كه به‌داخه‌وه جارێكی دی له ساڵی 34ی هه‌تاویدا(ئه‌و ساڵه‌ی وا له په‌رویز جودا ده‌بێته‌وه)ماوێكی‌تر له‌م نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری ده‌بێ. فروغ پاش ئه‌م رووداوانه شێعر و چیرۆك بۆ گۆڤاره پارسیه‌كان ده‌نوسێ بۆ نموده شێعری"به خواهرانم"كه له گۆڤاری"امید ایران"چاپ بوو.فروغ له ساڵانی 36و37دا دوو كتێبی"دیوار"و"عصیان"له چاپ ئه‌دا كه خۆی سه‌باره‌ت به‌م دوو به‌رهه‌مه ده‌ڵێ:له راستیدا ئه‌م دوو به‌رهه‌مه په‌له‌قاژێی نێوان دوو قۆناخی ژیانم بوو بێ هیچ هیوایه‌ك.فروغ له‌م ساڵانه‌دا دوو سه‌فه‌ر به ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كا كه خۆی ده‌ڵێ:بۆ دوور كه‌وتنه‌وه له كۆمه‌ڵگای دزێوی ئێران پێویستم به‌م سه‌فه‌رانه بوو،شایانی باسه كه ئه‌م سه‌فه‌رانه له سه‌ر گه‌شه كردنی مێشكی فروغ كاریگه‌ری تایبه‌تیان هه‌بوو،فروغ هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م باسانه‌دا هاوكاری له‌گه‌ڵ شاملوو و هۆنه‌رانی دیكه ده‌كا.فروغ له پایزی ساڵی 41 به‌خوازتی كۆمه‌ڵی یارمه‌تی به گوله‌كان وێڕای 3 كه‌سی دیكه چووه شاری ته‌برێز و 12 رۆژ له خانووی گولانی ئه‌و شاره ماوۆ و فیلمی"خانه سیاه است"ی درووست كرد كه هه‌ر ئه‌و ساڵه خه‌ڵاتی چاكترین فیلمی له فستیوالی ئوبرهام وه‌ر‌گرت،شیاوی گوتنه كه فروغ ئه‌وه‌ڵ ژنێكی ئێرانی بووه كه فیلمی درووست كردوه.

فروغ
به هۆی ئه‌وه‌ی له راده‌یه‌كی به‌رزتر له ئاستی كۆمه‌ڵگادا وێستا بوو و بیرێكی
جوانی هه‌بوو،دواكه‌وتنه‌كان و گه‌ماریه‌كانی كۆمه‌ڵگای بۆ قه‌بوڵ نه‌ده‌كرا و له
ساڵی 42دا ده‌ستی دا خۆ كوشتن كه ئاكامی لێ نه‌كه‌وته‌وه هه‌ندێ له جه‌ماوه‌ر پیان
وایه كه فروغ نهیلیست بوو به‌ڵام ئه‌مه راستی نیه هه‌ر چه‌ند له شێعره‌كانیدا بێ
هیوایی خۆی ده‌نوێنێ به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به‌ره‌وپێش چوون و خه‌بات كردنیش
لایه‌كی به‌رچاوی ژیان و شێعره‌كانی فروغن و فروغ ته‌نیا له لێ‌قه‌وماویه‌كانی
كۆمه‌ڵگا وه‌ڕه‌س ببوو.فروغ هه‌ر له ساڵی 42دا كتێبی"تولدی
دیگر"چاپ
كرد به پێشكه‌س كردن به ئیبراهیمی گوڵستان(دۆستی ئه‌م چه‌ن ساڵه‌ی داویی ژیانی
فروغ)ئه‌م ساڵانه قۆناخی دووهه‌می ژیانی فروغن كه ئه‌و به‌و په‌ڕی هێزه‌وه گه‌شه
ده‌كا و به‌ره‌وپێش ده‌چێ،له ئیبراهیمی گوڵستان پرسیار ده‌كه‌ن،ده‌ڵێن:هۆی گه‌شه
كردنی فروغ تۆ بووی؟له وه‌رام دا ده‌ڵێ گه‌ر من ئه‌ونده تواناییم بوایێ خۆمم چاك
ده‌كرد،پورانیش سه‌باره‌ت به‌م باسه ده‌ڵێ:ئاشنا بوونی فروغ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ
كه‌سایه‌تی و هاوچه‌رخ بوونی فروغ له‌گه‌ڵ ره‌وتی ئه‌ده‌بی جیهان و ئێران و دیتنی
كۆمه‌ڵانی تازه بووه هۆی ئه‌و گۆڕانكاریه له ژیانی فروغ دا.
فروغ له ساڵی 42دا به هۆی ئیشی سیاسی و هێندێ لێكۆڵینه‌وه‌ی رامیاری ده‌ستگیر كرا و پاشان ئازاد بوو و له ساڵی 44 دیسان ده‌ستی دایه‌وه خۆ كوشتن كه ئاكامی لێ نه‌كه‌وته‌وه،به‌ڵام مه‌خابن له 24 رێبه‌ندانی ساڵی 45 له ته‌مه‌نی 32 ساڵیدا به هۆی كاره‌ساتی ماشینه‌وه رۆح و جه‌سته‌ی پاكی به‌ره‌و ئاسمانی گه‌ش باڵی گرته‌وه و ته‌رمی پاك و خۆشه‌ویستی له گۆڕستانی"ظهیر الدوله(شمیران)"به خاك سپێدرا.جارێكیان باسی ئاواته‌كانی ده‌كا و ده‌ڵێ:گه‌وره‌ترین ئاواتم هونه‌رمه‌ندێكی راسته‌قینه بوونه و جه‌ماوه‌ر له هونه‌ر تێبگه‌ن و ئاستی فه‌رهه‌نگی خه‌ڵك بچێته ئاستێكی شیاو.جا جێی پرسیاره،بڵێی ئاواته‌كانی فروغی ئازیز هاتبێته دی؟

پاش
مه‌رگی ئه‌و ئازیزه كتێبی"ایمان بیاوریم به اغاز فصل سرد"چاپ كرا.به‌داخه‌وه فروغی
نه‌مر تا ئه‌و كاته‌ی وا ژیا له پێش چاوی كۆمه‌ڵگادا مرۆڤێكی خراپه بوو و
ئاسه‌واری ئه‌م باسه‌یش له نامه‌كانی فروغ بۆ په‌رویز ده‌رده‌كه‌وێ كه فروغ هه‌وڵ
ئه‌دا نیشان بدا كه مرۆڤێكی پاكه،هه‌ڵبه‌ت زۆر ئاسایه كه كه‌سایه‌تیێك مینا فروغ
كه مرۆڤێكی نوێخواز و پاك بوو و به‌ڕاستی مرۆڤ بوو له‌به‌ر چاوی كۆمه‌ڵگای
سونه‌تی،كۆنه‌په‌ره‌ستی ئه‌وده‌م و ته‌نانه‌ت ئێستایش مرۆڤێكی سووك و هه‌رزه‌بێت.ته‌نانه‌ت
جه‌لالی ئالی ئه‌حمه‌د،كه كه‌ڵه هونه‌رمه‌ندی چاخی خۆیه‌تی سه‌باره‌ت به چاپ
بوونی كتێبی چواره‌می فروغ ده‌ڵێ:خوا شكوور له‌وه ده‌چێ فروغ له‌ده‌س به‌شی خواروی
له‌شیه‌وه ئازاد بووبێ.جا بزانن كه فروغ تووشی چ كێشه‌هایه‌ك بووه،فروغێك كه خۆی
ده‌ڵێ:له لاوی‌دا هه‌سته‌كان بنجێكی لاوازیان هه‌یه كه گه‌ر دوایی به ئامێری بیر
كردنه‌وه سه‌قامگیر نه‌بن و به‌رهه‌می مێشك نه‌بن وشك ده‌بن و تیا ده‌چن.
لێدانه‌وه‌ی باسێك زۆر زۆر گرینگه،ئه‌وێش ئه‌وه‌یه كه هه‌رچه‌ندێ كتێبی ئه‌وه‌ڵی
فروغ له ئاست دوو كتێبه‌كه‌ی ئاخری خاوه‌ن گرینگیه‌كی كه‌مترن به‌ڵام ئه‌وه‌یش
گرینگه كه هه‌ست و خۆشه‌ویستی و ئه‌وین و ته‌نانه‌ت سێکسیش چتگه‌لێ پاكن له ژیانی
مرۆڤدا كه خاوه‌ن به‌شێكی زۆر له مێشكی مرۆڤن و فروغیش به‌و په‌ڕی پاكیه‌وه باسیان
لێ ده‌كا و شێعره‌كانی بێ هیچ درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌ك به پاكی ده‌نووسێ.
نووسراوه‌كانی فروغ له سێ قۆناخ‌دا له یه‌ك جیا ده‌كرێنه‌وه:1.كتێبه‌كانی
ئه‌سیر،دیوار،عوسیان2.به‌شێك له كتێبی ته‌وه‌لودێكی دیگه‌ر3.به‌شی دیكه‌ی
ته‌وه‌لودی دیگه‌ر و ئیمان بیاوه‌ریم بێ ئاغازی فه‌سڵی سه‌رد. كه‌هه‌ر له هه‌ر
قۆناخی ئه‌وه‌ڵ تا سێهه‌م شاهیدی ئه‌وه‌ین كه فروغ به‌ره‌و پێش ده‌ڕوا و چ له باری
مرۆڤایه‌تی و فیكری و فه‌لسه‌فی و چ له باری زبانی و ئه‌ده‌بیشه‌وه ده‌ستێكی به
هێز په‌یدا ده‌كا و ته‌نانه‌ت له دوو كتێبه ئاخره‌كه‌یدا ده‌س له پێوه‌ندی دێڕی
شێعره‌كان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌ڵده‌گرێ و گرینگی ئه‌دا به مانا و واتا و له دوو كتێبه
دووییه‌كه‌یدا ژیانی مرۆڤانی كۆمه‌ڵگا ده‌خاته ژێر پرسیار و پیان ده‌ڵێ كه له
هه‌ڵه‌دا ده‌ژین بۆ نموده ئاماژه كردن به دوو شێعری"ایه های زمینی"و"عروسك
كوكی"به‌سته.
فروغ
خۆیشی پی وابوو كه گه‌شه كردنی ته‌واوی مێشكی و گه‌یشتن به راده‌ی چاكی هونه‌ری و
فیكری خۆی له ته‌مه‌نی 30 ساڵیدا بووه،له ره‌وتی كتێبه‌كانی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه
مه‌ترسیه‌كانی فروغ ورده ورده گه‌وره ده‌بنه‌وه و باس له چتگه‌لێ گرینگتر
ده‌كا،ته‌نانه‌ت پرسیاره‌كانی نێو شێعره‌كانی،ئاخر فروغ له شێعره‌كانیدا هێندێ
پرسیار ده‌كا،كه ورده ورده پرسیاره‌كان گرینگتر و فه‌لسه‌فیتر ده‌بنه‌وه،بۆ وێنه
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م دوو پرسیاره به‌یه‌كه‌وه:
1.ته‌وژمی ئاسۆی ره‌ش و و بێده‌نگت/جگه له داخ و په‌ژاره/چتێ‌تر ده‌دا به دڵی
شاعیر؟
2.من
خه‌ڵكی كوێم/كه ئاوه‌ها له‌شم شه‌ڵاڵی بۆنی شه‌و بووه؟
سه‌یر
ئه‌وه‌یه پاش نزیك به نیو سه‌ده له كۆچی فروغ ئێمه و كۆمه‌ڵگای زانای ئێمه بۆ هیچ
كام له پرسیاره‌كانی فروغ وه‌رامێكمان نیه!
فروغ
له كاتی نووسینی هه‌ر كام له كتێبه‌كانی،هه‌ندێ كتێبی خوێندوه‌ته‌وه و جێژی لیان
وه‌رگرتووه بۆ نموده له كاتی نووسینی عوسیان له سه‌ر قورئان و عه‌هدی عه‌تیق و
ته‌وڕات كاری كردوه و له كاتی نووسینی دیوار له سه‌ر كتێه‌كانی عومه‌ری
خه‌یام،حافز و گوته(شایانی گوتنه كه فروغ خۆی له لێدوانێك دا ده‌ڵێ حافزم زۆر زۆر
خۆش ئه‌وێ)
شێعری
فروغ له روانگه‌ی ئه‌وه‌ی كه ژنانه‌یه هه‌ندێ گرینگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به زمانی
ژنانه‌وه شێعر ده‌ڵێ و باسی هه‌ستی ژن ده‌كا كه له رابردوودا چتێ وامان نه‌بوه،بۆ
هه‌ڵسه‌نگاندنیش دوو شاعیری ژنی زۆر به هێز هه‌ن ته‌نیا په‌روین و زه‌ڕین
تاج(خه‌باتگێڕ و تێكۆشه‌رێكی بلیمه‌ت بوو)كه هیچ كام له‌م دوو شاعیره به زبانی
ژنانه‌وه شێعریان نه‌گووتوه و ناتوانن خۆیان به وێنه‌ی ژنێك بنوێنن،هه‌ڵبه‌ت ئه‌م
باوه‌ڕه‌یش هه‌یه كه گه‌وره بوونه‌وه‌ی فروغ بۆ هۆی ژن بوونیه‌وه بووه و ئه‌مه‌ی
كه جنسیه‌ت بووه به كۆڵه‌كه‌ی ناوبانگ ده‌ركردنی فروغ شیاو نیه به‌ڵام ناكرێ باسی
فروغ بكه‌ی بێ ئه‌وه‌ی باسی ژیانی ژنان له ئێران‌دا بكه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فروغ ژن
بوو و لێ‌قه‌وماویه‌كان و مه‌حدوودیه‌ته‌كانی ژنانی هه‌بوه و توانیویه‌تی له
ئاوه‌ها كۆمه‌ڵگایه‌كدا سه‌ر هه‌ڵبێنێ و زنجیری كۆیله‌تی بپسێنێ.
توانایه‌كانی شێعری فروغ هێجگار زۆرن بۆ وێنه مه‌حموودی ده‌وڵه‌ت ئابادی(نووسه‌ری
چیرۆكی درێژی گله‌یدێر)ده‌ڵێ:بنه‌ماكانی چیرۆك له شێعری فروغدا هێجگار زۆرن و پێم
وایه گه‌ر فروغ بمایێ ده‌یتوانی چیرۆك نووسێكی توانا بێت(جێی ئاماژه‌یه كه فروغ
خاوه‌ن هه‌ندێ چیرۆكی به‌نرخیش بوو)
شێعری
فروغ خاوه‌ن چه‌ند تایبه‌تمه‌ندین كه بۆ وێنه ئاماژه ده‌كه‌ینه سه‌ر:1.كه‌ڵك وه‌ر
گرتن له هه‌ندێ وشه‌ی نوێ و هاوردنی ئه‌م وشانه بۆ نێو ئه‌ده‌بی پارسی كه ئه‌م
تایبه‌تمه‌ندیه یارمه‌تی فره‌ی ئه‌ده‌بی نوێی پارسی داوه.
2.به
زبانی ساكاری خه‌ڵكی شێعر گوتن كه ئه‌مه بووه هۆی نزیك بوونه‌وه‌ی فروغ له‌گه‌ڵ
جه‌ماوه‌ر،سه‌یر ئه‌وه‌یه فروغ هه‌ر به‌م زبانه ساكاره باس له گه‌وره‌ترین
كێشه‌كان و ئاواتانی مرۆڤان ده‌كا و هه‌ر به‌م زبانه‌وه باس له جۆره‌كانی
فه‌لسه‌فه ده‌كا،هه‌ڵبه‌ت شیاوی گوتنه كه فروغ سه‌ر به هیچ فه‌لسه‌فێكی تایبه‌ت
نه‌بوو.ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه و تایبه‌تمه‌ندی پێش‌و له ده‌رفه‌كانی جیهانی نوێیه و
هه‌ر به‌م هۆیشه‌وه هه‌ندێ له كارناسان فروغیان له شاملوو پێ مودێڕنتره،به‌ڵام له
رستیدا گرینگ چێژ وه‌رگرتن و رێ پێشانده‌ری شێعره‌كانه.
3.كه‌ڵك وه‌رگرتن له سه‌مبۆله‌كان بۆ وێنه:باخچه به جێی كۆمه‌ڵگا،گیسوو نیشان
ده‌ری خودی فروغ و په‌نجێره(گرینگی تایبه‌تی هه‌یه)كه سه‌مبۆلی هه‌ندێ چته به‌ڵام
به گشتی نیشان ده‌ری پێوه‌ندی و هیوا و تێگه‌یشتنه.
4.كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئامێری ئاهه‌نگ و وه‌زن به جۆری هاوسه‌نگ و جوان
5.پێوه‌ندی مانایی له‌گه‌ڵ چیرۆكی"بوفی كور"نووسراوه‌ی سادقی هیدایه‌ت بۆ
لێدانه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ی شێعری فروغ ئاماژه ده‌كه‌ین به وته‌ی به‌ڕێز دوكتوور
سیما وه‌زیرنیا كه ده‌ڵێن:سێ گۆشه‌ی مێشكی فروغ بریتیه له ژیان،ئه‌وین و مه‌رگ كه
ئه‌م سێدانه به پێكه‌وه ئاوێته ده‌بن كه له نووسراوه‌كه‌ی سادقی هیدایه‌تیش چتێ
به‌م جۆره به‌ر چاو ده‌كه‌وێ.
پوران
سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی شێعری فروغ ده‌ڵێ:به‌رچاوترین تایبه‌تمه‌ندی
شێعری فروغ گه‌رم و گوڕی و خۆشه‌ویستی بێ درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌تی.
شێعره‌كانی فروغ به‌ڕاستی نه‌مرن هۆی ئه‌مه‌یش نسبی بوونی شێعره‌كانی فروغ وێڕای
نیشان دانی رێگای پاكی و چاكیه،شێعری فروغ شێعری ئه‌یدۆلۆژیێك یان فه‌ڵسه‌فێكی
تایبه‌ت نیه كه ته‌نیا بۆ ماوێك بتوانێ له‌به‌ر چاو بێ،هه‌ر وه‌ها فروغ باس له
هه‌ست،ئه‌وین و خۆشه‌ویستی ده‌كا،چتگه‌لێ كه له‌گه‌ڵ رۆحی مرۆڤان و هه‌میشه
زیندوون و ئه‌وه‌یش زۆر گرینگه كه فروغ ئه‌و بیره ده‌شكێنێ كه جه‌سته
گه‌ماره،به‌ڵكوو فروغ به خۆشی و شانازیه‌وه باس له جه‌سته و له‌ش ده‌كا.
نامه‌كانی فروغ:نامه‌كانی فروغ بۆ مێرده‌كه‌ی كه ئێستا به شێوه‌ی كتێبێك ده‌رهاتوه
به نێوی"اولین تپش های عاشقانه قلبم"دیمه‌نی كچێكی لاومان پێ نیشان ئه‌ده‌ن كه
لێواولێو له هه‌ست و ئه‌وین و پاكیه كه له ره‌وتی نامه‌كنیدا پێش كه‌وتنی فروغ
به‌رچاو ده‌كه‌وێ،فروغ خۆی سه‌باره‌ت به‌و نامانه ده‌ڵێ:چاك وایه نه‌كه‌وێته ده‌س
خه‌ڵكی.
هه‌ڵبه‌ت روونه كه نامه‌كانی فروغ كه‌سایه‌تی راسته‌قینه‌ی فروغمان پێ نیشان نادا
به‌ڵام پێمان ده‌ڵێن كه چۆن ژنێكی گه‌وره له داوی نامووس په‌ره‌ستی كابرایێك(كه بۆ
خۆی ده‌ڵێ:به مێوینه باوه‌ڕم نیه)و چاوی كۆنی كۆمه‌ڵگا گیری خواردوه و ته‌وژمێكی
زۆر چ له لایه‌ن كۆمه‌ڵگا و چ له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه له سه‌ر شانی بووه.له‌م
كتێبه‌دا(نامه‌كانی فروغ)جگه له یه‌ك دوو نامه‌ی په‌رویز نه‌بێت چتێ‌تر له‌و به‌دی
ناكرێ كه هه‌ڵبه‌ت به هۆی رووناكی و پاكی نامه‌كانی فروغ هیچ پێویستیێك به
وته‌كانی په‌رویز نیه و روونه كه په‌رویز چ ده‌ڵێ.به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و نامانه
مرۆڤ ره‌ق له كۆمه‌ڵگای دواكه‌وتوو هه‌ڵده‌گرێ كه چۆن ژنێكی پاك و گه‌وره له
ژیانیدا تووشی كێشه هاتوه،جێی ئاماژه‌یه كه بڵێین په‌رویز،مێردی فروغیش،زۆر جار
كۆمه‌ڵگا وای پێ كردوه كه ئه‌ونده نامووس په‌ره‌ست و ترسه‌نۆك بێت.
هه‌ندێ
سه‌رچاوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له ژیانی فروغ و به‌رهه‌مه‌كانی وجوودیان هه‌یه بۆ وێنه
فیلمه‌كانی ناسری سه‌فاریان به نێوی"سرد سبز،اوج موج،جام جان"كه تایبه‌ت به ژیانی
فروغن،جگه له‌م فیلمانه هه‌ندێ كتێب و گۆڤاری به نرخ هه‌ن كه ده‌توانن سه‌ر چاوه‌ی
چاك بن.
جێی
ئاماژه‌یه كه بڵێین سه‌رجه‌می ئیشه‌كانی فروغ له كتێبێكی دوو به‌رگیدا به زبانی
ئاڵمانی له چاپ دراوه.
به
شێعرێك له فروغی ئازیز كۆتایی دێنین به‌م باسه،به‌و هیوایه كه لاوه‌كان چاوێكیان
له ژیانی كه‌سایه‌تیێكی نه‌مر مینا فروغ ببێ و فروغ و كه‌سانی دیكه،وه‌ك سه‌مبۆلی
بازی خه‌بات و مرۆڤایه‌تی بن و دایك و باوكانی كۆمه‌ڵگا هه‌وڵ بده‌ن بۆ ژیانێكی
خۆشتر بۆ منداڵه‌كانیان و گه‌شه كردنی توانایه‌كانی منداڵه‌كانیان.
ره‌نگه
فروغی ئازیز ئه‌م شێعره‌ی بۆ خۆی گوتبێ:
گلۆ؟...ئه‌و شه‌ونمێكی گه‌شی پاكی ئاسمان بوو/له داوی گوڵی هه‌تاو/بووه‌لێڵ كه
هه‌تاو چاوی پشكووت/وشكه لێوی هه‌تاوی گه‌زت و مه‌رگی له ئامێز گرت.
*به
پێی وته‌ی ماڵپه‌ڕی"ما هیچ مانگاه"
سه‌رچاوه‌كان:
1.رێ و
ره‌سمی ساڵوه‌گه‌ڕی فروغ ساڵانی79،81،83
2.گۆڤاری ئاره‌ش چاپی فه‌ڕانسه/ژماره‌ی تایبه‌ت به فروغ
3.چشمه
های روشن/غلام‌حسین یوسفی
4.فروغ
از بودن تا شدن/فرنود حسنی
5.فروغ
جاودانه/عبدالرضا
جعفری
6.مصاحبه
های مختلف فروغ(با رادیو و ...)
7.دیوان
اشعار/چاپ انتشارات گل مریم چاپ چهارم و مروارید
8.نامه
های فروغ
به همسرش
چاپ مروارید
9.فروغ
مدرنتر از شاملوو
/محمد هاشم
اکبریانی
10.زندگی
و هنر فروغ فرخزاد
11.نائه
های جلال ال احمد
12.فروغ و
دستاورد های شعر فارسی
13.شورهایی در شعر فروغ/محمود فلکی
14.خبرگذاری میراث
فرهنگی