
وتوویژ له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی موسیقا زان و گۆرانی بیژی كوردستان كه خۆی له ئه‌سڵدا
خه‌ڵكی شاره‌كه‌مان سه‌قزه و ئیستا له حاڵی حازر له وڵاتی فینڵاندا نیشته جییه و هه‌ر
له‌و وڵاته‌یشدا به كار و باری موسیقا و گۆرانی كوردییه‌وه مه‌شغوڵه ئه‌ویش كه‌سیكه
كه پیمان وایه بۆ زۆربه‌ی ئیوه خوینه‌رانی به‌رِیز تا رِاده‌ییكی زۆر ناسراوه، ئه‌ویش
هونه‌رمه‌ند رِه‌شید فه‌یز نژاده. هیوامان وایه كه ئه‌م پرسیارانه كه له ماوه‌ی وت‌و
ویژه‌دا له‌وان دكریت، بتوانیت به شیوه‌ییك له عه‌ینی كاتیش‌دا پرسیاری زۆربه‌ی ئیوه‌ی
ئازیزیش بیت و هاوكات وڵامی خۆتان به‌م رَیگاوه وه‌ر بگرن و یان ڵای كه‌م به‌شیك له‌و
پرسیارانه‌ی كه هه‌تا ئه‌مرِۆ بی وڵام ماونه‌ته‌وه وه‌ده‌ست بینن و ئه‌م وت‌و ویژه
سه‌رجه‌م ببیته هۆی رِه‌زامه‌ندی ئیوه خوینه‌رانی به‌رِیز و خۆشه‌ویست
س: هه ر چه ند كه بۆ زۆربه ی كورده كانی ناوخۆ و ده ره وه ی
كوردستان ناسراویت، به ڵام پیم خۆشه له زبانی خۆته وه ببیسین و بزانین رِه‌شیدی فه‌یزنژاد
كییه ئه كریت به كورتی پیمان بڵییت؟
به ر له وه ی كه بیمه سه ر وڵامی پرسیاره كانتان، به پیویستی ده زانم سره‌تا
به رِیگای ئه م ماڵپه رِه جوان و رِیك و پیكه ی ئیوه‌وه سڵاو و رِیزی خۆم له دووره‌وه
ئاراسته‌ی هه‌موو خوینه‌رانی ئازیز و خۆشه‌ویستی سایته‌كه‌تان به تایبه‌ت دۆستان و
هاوشارییه ئازیزه‌كانمان بكه‌م كه ساڵیانی ساڵه لییان دوورم و زۆر زۆر تامه‌زرۆی
بینیننانم. وه هه‌روه‌ها پیرۆز باییش له خزمه‌ت جه‌نابیشتا عه‌رز بكه‌م به بۆنه‌ی
دامه‌زران و وه‌گه‌رِخستنی ئه‌م ماڵپه‌رِه جوانه‌تان كه ئه‌توانم بڵیم ئاوینه‌ی
شاره‌كه‌مانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دڵنیایشم كه له داهاتویشدا هه‌رچی كه له شاره
شیرینه‌كه‌مان سه‌قز رِوو بدات، لیره‌دا رِه‌نگ ده‌داته‌وه و به تایبه‌ت كه بدووره
له هه‌ر چه‌شنه سانسۆریك و یان خۆ سانسۆرییكه‌وه. هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن
وه ئه‌مما بۆ وڵامی پرسیاره‌كه‌تان،
من ناوم رِه‌شید و فامیلیشم فه‌یز نژاده كه له باشوری كوردستانا (كوردستانی عیراق)
به فه‌یزی نه‌ژادی ناسراوم، له ساڵی 1951ی‌زاینی كه ئه‌كاته 1330ی كۆچی هه‌تاوی له
گوندی *ئاره‌بوغڵوی سه‌قز* له دایك بووم و پاش مایگیك هیناومیانه‌تۆ ماڵی باوكم كه
شاری *سه‌قز* مامۆستای قوتاوخانه‌كانی شاره‌كه‌مان بووه. و منیش وه‌كوو باوكم هه‌ر
له سه‌قز گه‌وره و په‌روه‌رده بووم و ویرِای باوك و دایك و كه‌س و كارم زۆریش
شانازی ئه‌كه‌م به‌و شاره جوان و ئه‌دهب په‌روه‌ر و هونه‌رپه‌روه‌ی خۆمان *سه‌قزه‌وه*،
كه لیی له دایك بووم و په‌روه‌رده و گه‌وره كراوم و له هه‌ر كویی ئه‌م دونیاییه‌یشدا
بم ته‌نانه‌ت بۆ چركه‌ساتیكیش ئه‌و شاره‌م به هه‌موو بیره‌وه‌ری و یادگاره‌كانیشییه
له یادم ناچیته‌وه و هه‌میشه‌و دائیم و له هه‌موو شه‌رایتیكا هه‌ر له به‌ر چاوم وه‌ك
په‌رده‌ی سینما دیته به‌ر چاوم و له بیرمه
س: وه‌زعییه‌تی هونه‌ر به گشتی و هونه‌ری موسیقا ئه‌مرِۆ له
شاری سه‌قز چۆن هه‌ڵ‌ده‌سه‌نگێنی؟
به برِوای من تا ئه‌و جیگای كه
دووراو دوور ئاگادارم ئیستا له هه‌موو رِوژهه‌ڵاتی كوردستانی ئازیزمان به شاری سه‌قزی
خۆیشمانه‌وه گرِ و تینیكی باشی له هه‌موو بواره هونه‌ری و وه‌رزشییه‌كان تی كه‌وتووه
كه هونه‌ری موزیكی كوردیش هه‌ر ویرِای باقی بواره‌كانی تر به تایبه‌ت له‌م چه‌ند
ساڵی رِابردودا به به‌ر ده‌وامی له گه‌شه‌سه‌ندنا بووه و ئیستایش هه‌ر ئه‌و رِه‌وته
عه‌ڵا رِه‌غمی ئه‌و گیر و گرفتانه و كه‌ند و كۆسپ و ده‌یان مه‌شاكیلی تر كه رِه‌نگه
هه‌مووتان بیزانن و پیویست به دوپات كردنه‌ویان نه‌بیت كه له سه‌ر رِیگای كیژ و
ڵاوه‌كانماندایه، دریژه‌ی هه‌یه و هیواداریشم هه‌رده‌م وه‌كوو ئیستا هه‌ر دریژه‌ی
هه‌بیت، چون هونه‌ره كه میلله‌ته‌كه‌ی پی سه‌رئه‌كه‌ویت. میلله‌تیكی خاوه‌ن هونه‌ر
خاوه‌نی فه‌زل و زانست و سه‌قافه‌تیشه. زۆر شادمانم به‌وه‌ی كه جاروبار له تلویزۆنه
كوردییه‌كانه‌وه ئه‌بینم كه گروپه موسیقییه‌كانی شاره جوانه‌كه‌مان سه‌قز
نیشان ئه‌دا كه به چ نه‌زم و رِیك وپیكییكی ته‌واۆ دین و چه‌ند گۆرانی قه‌تعه
موسیقاییك پیشكه‌ش ئه‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌و په‌رِی مه‌هاره‌ت و ئه‌زموونه‌وه و به ته‌نزیم
و ته‌قسیماتیكی زۆر باش و له ئاستیكی باڵادا كه من به قه‌ولی مه‌عروف گه‌ز گه‌ز
باڵای پی ده‌كه‌م و هه‌روه‌ها لیره و له‌وییش له ناو ئه‌و (سی دی)ی (دی وی دییانه‌ی)
كه به دیاری له كوردستانه‌وه بۆمان ئه‌نیرن ده‌بینم كه تا چه‌نده پیش كه‌وتوون.
به‌ڵام حه‌زم ئه‌كرد كه كیژه هاوشارییه‌كانیشم ببینیاییت كه له بواری هونه‌ری
گۆرانی و موسیقا دا شان به شانی كورِه‌كانمان چاڵاكییان ببواییت و ویرِای ئه‌وان
هه‌ڵسورِاوه بوایین، كه به داخیكی گران هه‌تا كوو ئه‌م ساته‌ی كه تییاین خه‌ریكی
پیك هینانی ئه‌م وت‌و ویژ هین، یه‌شتا به‌و ئاواته گرینگه‌م نه‌گه‌یشتووم، كه
هیوادارم له داهاتوییكی نه چه‌ندان دوور پیی بگه‌م و ببینم كه كیژه جوانه‌كانی
ئیمه‌یش هه‌ر وه‌كوو باقی كیژانی شاره‌كانی تری كوردستان بینه مه‌یدان و به
هاتنیان بۆ سه‌ر گۆرِه‌پانی هونه‌ری گۆرانی و موسیقای كوردی ئه‌م بۆشاییه‌یش كه به
نه‌زهری من كه‌م بۆشاییكیش نییه پرِ بكه‌نه‌وه و هه‌ر چی زۆرتر و باشتر
موسیقاكه‌مان ده‌وڵه‌مه‌نتر بكه‌ن. ئاخه‌ر مه‌گه‌ر كچانی ئیمه چیان له كچانی
هه‌ولیر و سلیمانی و سنه و رِانییه و دیار به‌كر و وان و ماردین كه‌متره ؟ له
كاتیكدا ئیمه زۆر جار ئیدیعا ئه‌كه‌ین و به‌وه‌وه ئه‌نازیین كه شاره‌که‌مان، سه‌قز
به شاهیدی بینا میژوییه‌كانی "قه‌ڵای زیویه" و "قه‌ڵای كه‌ره‌فتو" و چه‌ندین
ئاسه‌وار و شوینه‌واری باستانی و میژویی تری له‌و جۆره سه‌رده‌میك پایته‌ختی
"سه‌كا كان" و "ماده‌كان" بووه!! چۆنه كه وا ئیستا ئه‌وه‌نده له پاشین و له دوای
زۆربه‌ی شاره‌کانی كوردستانین له نه‌زه‌ر موسیقای کچه‌کانمان‌وه و ناوی خۆیشمان
ئه‌نیین خه‌ڵکی شاری دیرینی كورد و ناوه‌ندی حه‌زاره و ته‌مه‌ددۆن و شارسانییه‌تی
رِۆژگاری ماد و ئارده‌ڵان و میرانی بابان و موكوریان؟ به‌رِاستی جیگای داخه و ئه‌م
مه‌سئه‌له‌یه زۆر زۆرم رِه‌نج ئه‌دا و زۆریش پیی خه‌مینم !! كاتیك كه له تیلویزینه
كوردییه‌كانه‌وه ده‌بینم گروپیكی موسیقای كچانی وه‌ها گه‌وره و مزن له شاریكی
چكۆڵه‌ی وه‌ك رِانیه‌وه كه به ئه‌ندازه‌ی دیوان ده‌ره و میراوای بۆكانی خۆمان
نابیت، دینه سه‌ر شاشه و به‌و رِیك و پیكییه و به‌و له‌حن و ئاوازه خۆشانه‌وه زۆر
رِاحه‌ت و بی دڵ‌هوره و ستریسه‌وه پیشكه‌ش ده‌که‌ن، له ڵاییك وه‌كوو كوردستانییكی
نه‌ته‌وه‌یی فه‌خر و شانازیان پیوه ده‌كه‌م و ده‌ڵیم خودایا زۆر شكور إ ئه‌وا
ئیمه‌ین كه كچه‌كانمان وایان لی هاتووه ئه‌مرِۆ كه گه‌وره‌ترین ئۆركیسترا یان لی
پیك هاتووه؟ و دوژمنانمان هه‌تا دوینی نه‌یان ده‌هیشت ته‌نانه‌ت پیاوه‌كانیشمان بی
پرسی ئه‌وان و بی ئیزن گرتن له‌وان نه‌یان ده‌توانی له ماڵی خۆیشیاندا شیعریك،
به‌سته‌ییك و یان گۆرانییكی ئه‌و تۆ كه به زه‌ره‌ری زاڵمه‌كان بیت بیڵین !! وه
هه‌روه‌ها خۆشحاڵ ده‌بم بۆ ئه‌وه‌ی كه كاتیك ئۆروپاییه‌كان و سررجه‌م خه‌ڵکی
وڵاتانی رِۆژئاوا كه به شیوه‌ییك په‌یوه‌ندییان له گه‌ڵ كورد و مه‌سئه‌له‌ی كورد
هه‌یه ئه‌و كیژه هونه‌رمه‌ندانه ده‌بینن ده‌ڵین كه كوردیش له‌وان كمتر نییه و
خاوه‌نی هونه‌ر و فه‌رهه‌نگه!! به‌ڵام له ڵاییكی تره‌وه دڵم بۆ خۆمان و بۆ
شاره‌که‌مان سه‌قز ئه‌سووتیت، كه بۆچی كیژه‌كانمان له ئه‌مرِۆ له‌و ئیفتیخاره بی
به‌ش و بی نسیبن، كه ئیفتیخاری هه‌موومانه؟ له حاڵیكدا زه‌مانیك سه‌قز خاوه‌ن
كیژانیكی هونه‌رمه‌ند و ده‌نگ خۆشی وا بوو، كه به جۆرئه‌ت ده‌توانم بڵیم وینه‌یان
له باشور و باكور و رِوژهه‌ڵات و رِۆژئاوای كوردستان زۆر كه‌م بوو. بۆ نمونه خاتو "
مه‌هین مه‌سعودی" و "فاتمه زه‌ره‌ندینیا" كه ئیستا هاوسه‌ری کاک محَمّد ره‌هنما کار
مه‌ندی پُستی سه‌قز. و نه‌سرین سالحییان ونه‌سرین عه‌لی مۆرادی. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی
كه له ساڵه‌كانی 1342 بۆ 1343 كه مه‌هین خانم مسعودی به‌و ده‌نگه خۆش و سیحراوییه‌ی
خۆیه‌وه له مناسبه‌ته‌كان و جه‌ژنه‌كانی ئاموزش و په‌روه‌رش و ده‌بیرستانی كچانی
سه‌قزا گۆرانی ده‌ووت، كه له هه‌موو شاره‌کانی رِۆژهه‌ڵاتی كوردستانا ته‌نیا و
ته‌نیا دو گۆرانی بیژی ژنمان له شاری كرماشانا هه‌بوو به ناوه‌كانی خانم مه‌لیك
رِزوان و خانم قه‌مه‌ر بنی ئارده‌ڵان، و باشوریش نه‌سرین شیروان و گوڵبه‌هار و له
باكوریش ئایشی شان و رِه‌نگ بی چه‌ند كه‌سیكی تری وا كه من ئیستا له بیرم نه‌مابن.
و هه‌روه‌ها شاید زۆر له خه‌ڵکی سه‌قز له بیریان مابیت كه خانم زه‌ره‌ندینیایش له
نه‌وع خۆی و له ناو گۆرانی بیژانی ئه‌وسای ئیران‌دا بی وینه بوو و ئه‌وكات شانی له
شانی سیما بینا ده‌دا و هیچكه‌سیك ئا له‌م گۆرانی بیژه ژنانیه وا ئیستا له‌مه‌یدان
دان ئه‌سڵه‌ن و ئه‌به‌ده‌ن هه‌ر ناویشیان و ئاساریشیان نه‌بوو. جا بۆیه بۆ من جیگای
داخه كه ئه‌مرِۆ شاره‌که‌م وای به‌سه‌ر هات.
له‌نه‌زه‌ر موسیقاوه گۆشه گیرن و له‌و ئیفتیخاراته كه به رِاستی ئه‌گه‌ر ئه‌مرِۆ
ئه‌وانیش ویرِای كورِه‌كانمان له مه‌یدانا ببواییتن، سه‌رمان به‌رزتر و ئیفتیخاریكی
گه‌وره‌تر و زۆرتر بوو بۆ هه‌موومان، ئه‌گه‌ر خوینه‌رانی به‌رِیز به تایبه‌ت ئه
خوشك و برایانه‌ی سقزییانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له سه‌ره‌وه‌ی 50ساڵه‌وه‌ن، له بیریان
دیت سه‌رده‌میك ئیمه هه‌ر له‌م شاره‌ی خۆمانا كچانیكی زۆر ده‌نگخوش َ و به‌رِاستی
هونه‌رمه‌ندی وه ها مان هه‌بوو كه له ئه‌توانم بڵیم به نیسبه‌تی بارودۆخی ئه‌و
زه‌مان و بی ئیمكاناتی ئه‌وكات و هه‌روه‌ها به نیسبه‌تی ته‌مه‌نی كه‌میانه‌وه
ته‌نانه‌ت له هه‌موو وڵاتی ئیران‌دا كه‌م وینه بوون و شانیان له شانی زۆربه‌ی گۆرانی
بیژانی ناسراوی ئه‌وكات وه‌ك خانم سیمابینا و ئه‌و گۆرانی بیژه كچانه‌ی كه‌وا
نه‌ناسراو بوون و تازه‌یان ده‌ست پیكردبوو و ئیستا به‌ناوبانگ و ناسراون. ئه‌ه‌وه‌ی
كه ئیستا من رِه‌نج ئه‌دا و خه‌می پی ئه‌خۆم ئه‌مه‌یه كه زه‌مانیك ئه‌م كیژانه‌مان
له سه‌ر شانۆی موسیقا بوون و گۆرانیان ده‌كوت هیچكام له‌م گۆرانی بیژه ناسراو و نه
ناسراوانه یه‌شتا یا له دایك نه‌ببوون و یان ئه‌گه‌ریش بوون من موتمه‌ئین و دڵنیام
كه له ماڵی خۆیشانا گۆرانییكان نه‌وتبوو وا ئه‌مرِۆ ئه‌وان دیارن و هینه‌كانی
خۆیشمان ون بوون و نادیارن!! من له ئیوه ده‌پرسم ئایا لیره‌دا تاوانبار كییه؟ كین
ئه‌وانه‌ی وا له‌م هه‌ل و مه‌رجه له‌باره‌ی ئیستادا نا هیڵن كه كچه‌كانمان وه‌ك
ئه‌و خه‌ڵكه بینه مه‌یدان و وه‌ده‌ركه‌ون؟ ئایا به‌رِاستی له ڵای ئیوه‌یش ئه‌م
مه‌سئه‌له‌یه پرسیاری دروست نه‌كردووه؟
س: چی وای كرد له تۆ كه رِوو له جیهانی هونه‌ر بكه‌یت و ئه‌م
رِیگایه هه‌ڵبژیریت، ساده‌تر بپرسم، چۆن بوو كه وا به‌دوای هونه‌ری موزیكا رِۆیشتی؟
من موزیك و گۆرانیم هه‌ڵنه‌بژارد و به عه‌مد نه چووم به دوای ئه‌م
هونه‌ره‌دا، به‌ڵكوو هه‌ل و مه‌رجی ماڵه كه‌مان وه‌ها بوو و له بار و دۆخیكی
وه‌هادا چاوم كرده‌وه كه هه‌ر كه‌سیكی تریش له‌و ماڵه‌ی ئیمه‌دا له دایك ببوایی و
گه‌وره ببوایی رِیگاییكی تری بۆ نه‌ئه‌ماوه غه‌یری ئه‌وه كه گۆرانی یان یه‌كیك له
ئامیره موسیقاییه‌كان فیر ببیت، چون تۆ ته‌سه‌وور بكه!! كاتیك كه له ماڵیكا چاوت به
دونیا هه‌ڵدینی و گه‌وره ئه‌بیت، هه‌موو رِۆژ یان رِۆژنا رِۆژیك به‌به‌رده‌وامی
ده‌نگی ساز و ئاواز بیته گویت و زۆربه‌یشی به شیوه‌ی زیندو و له مه‌جلیسی شه‌وانه و
به رِۆژانی ته‌عتیلی به مناسیبه‌ت و بی مناسیبه‌ت، تۆ ناخودئاگاه وات لیدیت هه‌ر له
منداڵییه‌وه چ بته‌وی و چ نه‌ته‌وی به‌موزیك ئۆگر ببیت و موزیك ببیته به‌شیك له
ژیانی رِۆژانه‌ت و پیی موعتاد ببیت جا خاسه‌ته‌ن كه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه منی تیا له
دایك بووم و ته‌نانه‌ت دواتریش كه بووم به 6 ساڵ و 7 ساڵ رِیكۆردیر(زه‌بتی سه‌وت)و
ته‌له‌ڤزیۆن و ویدیۆ و ئه‌مانه نه‌بوو فه‌قه‌ت له هه‌ندیك ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نی شاره
كورده‌كانا رِادیۆی ئه‌نده‌ریای قه‌دیمی كه به باتری گه‌وره كاریان ئه‌كرد و ئه‌بوا
ئانتینی له سه‌ربانا بۆ داببه‌سراییت ،په‌یدا ئه‌بوو و ئیواران رِادیۆ به‌غداد كه
به‌رنامه‌ی كوردی هه‌بوو پی ده‌گرت. جا چون ئه‌و ئیمكانه بۆ هه‌موو خه‌ڵك نه‌بوو
گۆرانی و موسیقا له مه‌جلیس و میوانی و ته‌فریحگا سروشتیه‌كان و ناو باغ و باغاتا
قورب و قیمه‌ت و قه‌دریكی تری هه‌بوو نه‌وه‌ك ئیستا كه ماشاالله وه‌سیله و كه‌ره‌سه
و ئامرازی سه‌رگه‌رمی ئه‌وه‌نده زۆر بووه كه كه‌س سه‌ری موزیكی ناپه‌رژیت و به‌س
كاریان به موزیك ئه‌وه‌نده‌یه كه ته‌نیا سكوت و بی ده‌نگی شوینی كار یان ماڵه‌وه‌ی
پی بشكینن!! به‌داخه‌وه!! هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وی كه ئه‌و سا بابه‌م و رِفیق و قه‌وم و
كه‌سه‌كانی كه ئه غڵه‌ب شه‌وان كاتیك كۆ ئه‌بونه‌وه و ده‌ستیان به گۆرانی و موسیقا
ئه‌كرد، منیش وه‌رده وه‌رده به سه‌رنج دان و گوی گرتن به‌و هونه‌ره عه‌ڵاقه‌م
په‌یدا كرد و به رِینوینی و ته‌شویقی باوكم و دۆست و براكانی که‌م که‌م هه‌وڵمدا
فیر ببم و هه‌ر له ته‌مه‌نی چوار - پینج ساڵیمه‌وه چه‌ند گۆرانییك كه له‌و
كاتانه‌دا باو بوو وه‌ك گۆرانی "به‌تاوی چارۆكی" و "كۆڵوانه‌هه‌ولیرییه" و "هه‌سته
له خه‌وی شیرین گیان" و "شیرین شیرینه باوانم شیرین شه‌مامه" و "ڵانك ڵانك ڵانكۆڵی"
و یه‌ك - دو دانه‌ی تریش كه به داخه‌وه ئیستا له بیرم نه‌ماون فیر بووم، كه بۆ ئه‌و
سای من زۆر بوو كه منداڵیكی 4 - 5 ساڵه به‌و ته‌مه‌نه که‌مه‌مه‌وه بتوانم له حزوری
گه‌وره‌كانی ئه‌و كاتانه‌دا ئه‌و گۆرانییه سه‌خت و موشكیڵانه كه هه‌رگیز له گه‌ڵ سن
و ساڵی منا نه‌ئه‌گونجا بخوینم! دواتر كه ته‌مه‌نم گه‌یی به 7ساڵ ئه‌مجار ده‌ستم
كرد به فیربونی ئامیری توته‌ك (نه‌وعیك شمشاڵه كه فارس پی ئه‌ڵین نی لبك) و له
ته‌مه‌نی 8 ساڵیش ئامیری دایره (نه‌وعیك ده‌فه‌ی چكۆڵه‌ی توركی ئازه‌رییه) كه هه‌ر
دو ئاله‌تی موزیك به ڵای باوكمه‌وه به شیوه‌ی قه‌دیمی و سینه به سینه و بی نۆتی
ئه‌مرِۆژی ، فیر بووم. هه‌روها له ته‌مه‌نی 8 ساڵیش كاتیك كه باوكم له حه‌ج
گه‌رِایه‌وه، پیانۆییكی چكۆڵه‌ی مه‌شقی منداڵانه‌ی بۆ هینام،هه‌ر بۆ مه‌به‌ستی
فیربوونی ئه‌و پیانۆ چكۆڵه‌ی خۆم به رِیگای خاڵوزاکه‌م دوكتور عه‌زیزی فه‌یز نژاد
كه ئیستا 45ساڵه له وڵاتی ئه‌ڵمانه و ئه‌وكات رِفیقی كاك فه‌ره‌یدونی ئه‌مینی (له
بنه ماڵه‌ی ئه‌مینییه‌كانی سه‌قز و دانیشتوی تاران بوو) داوام لی كرد كه ڵای که‌م
چه‌ند قه‌تعه و گۆرانییكم پی نیشان بدات و به‌ڵامه‌وه لیی بدات، به‌ڵكو بتوانم هه‌ر
به ته‌ماشا كردنی ده‌ستی ئه‌وه‌نده‌ی كه فریا بكه‌وم فیر ببم و ئه‌ویش قبوڵی كرد و
به ته‌مه‌شاكردینی ده‌ستی كاك فه‌ره‌یدونی كه خۆی ماموستای ئاكاردیون و پیانۆ بوو،
له كاتی هاوینان كه ده‌ها ته‌وه بۆ سه‌قز له چه‌ند جه‌له‌سه‌دا دو - سی میلۆدی و
گۆرانی فیر بووم و له ته‌مه‌نی 9 ساڵیش چون ته‌قریبه‌ن به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌وه كه
ده‌ستم له‌گه‌ڵ دایره چكوڵه‌که‌م رِاهاتبوو توانیم به یارمه‌تی و هاوكاری باوكم
ورده ورده ده‌ستم له‌سه‌ر زه‌رب واته دمبه‌كیش رِا بیت و ئه‌ویش تا رِاده‌ییكی زۆر
باش فیر ببم
له‌و یه‌ك دو ساڵه دا ده‌ستم له‌گه‌ڵ دایره چكۆڵه‌که‌م حه‌سابی رِاهاتبوو و
شته‌که‌م بۆ ئاسان ببوه‌وه ئه‌مجار به كۆمه‌ك و یارمه‌تی و رِینوینی بابم ده‌ستم به
ته‌مرینی زه‌رب (دمبك) كرد و ورده ورده ده‌ستم له‌ویش رِاهات و ته‌قریبه‌ن
ده‌متوانی رِیتمه ساده‌كانی ئه‌و كات لی بده‌م. پاشانیش له ته‌مه‌نی 10ساڵه بابم
ناردمیه خزمه‌ت مامۆستا كاك حامیدی ته‌وحیدی هه‌ر له شاره‌که‌ماندا بۆ فیر بوونی
ویولۆن (که‌مان) و هه‌روه‌ها فیر بوونی نۆت و تیئۆری موسیقای ئه‌مرِۆژی و ساڵیك له
خزمه‌ت ئه‌و مامۆستا به‌رِیز و دڵسۆزه‌دا خویندم هه‌تا ئه‌وكاته‌ی كه به‌داخه‌وه به
هۆی که‌می قوتابی كورسه‌که‌مان و پیشوازی نه‌كردنی ئه‌وسای خه‌ڵکی شاری سه‌قز و
گرانی شوینی كه‌ڵاسه‌كه مامۆستا كاك حا مید ناچار به كۆ كردنه‌وه و به‌ستنی
كه‌ڵاسه‌که‌مان بوو! ئیتر مه‌جبور مام كه خۆم به ته‌نیا له ماڵه‌وه له رِوی
سه‌فحه‌ی گرام و نه‌واری زه‌بتی سه‌وت و به گوی گرتن له رِادیۆ و له گۆرانی بیژانی
ئه‌و سه‌رده‌مه ته‌مرینه‌كانم دریژه پی بده‌م و هه‌روا خۆم له ماڵه‌وه و له گه‌ڵ
دۆست و براده‌ره‌كانما به‌رده‌وام بووم و ئه‌لحه‌قیش باش ئه‌چومه به‌ره‌وه و چون له
مناڵیم فیری ئاله‌تی توته‌ك واته فلوتی رِاسته ببوم له ته‌مه‌نی 12 ساڵیش‌دا به
كۆمه‌ك و سفارشی برایانی زی زی كه له‌و وه‌خته‌دا باشترین گروپی فۆلكلۆری هه‌ر چوار
پارچه‌ی كوردستان بوون له نایه‌ژه‌نه‌كه‌یان پاش چه‌ند جه‌له‌سه پینیشاندان و
رِاهینان ئامیری باڵه‌بان و زورنایش له خوالیخۆشبوو هونه‌رمه‌ند عه‌زیزی نه‌جه‌فی
كه ئه‌ندامی گروپه‌كه‌یان بوو فیر بووم و خۆیشم له رِوی هه‌ر ئه‌و رِینمونییانه
ئاله‌تی توزه‌له‌یش كه یه‌كیكه له هه‌ره ئامیره رِه‌سه‌نه‌كانی موسیقای كوردییه،
فیر بووم. دواتر كه گه‌وره‌تر بووم و که‌م که‌م وام لی هات كه بتوانم بۆخۆم و
هاورِیكانم و له هه‌ندیك مه‌جلیسی دۆستانه و دواتریش مه‌رِاسمه‌كانی مه‌دره‌سه‌كانی
كچانه و كورِانه به خۆم و که‌مانه‌که‌مه‌وه به‌شدار ببم و پاش ته‌مرین له‌گه‌ڵ
گۆرانی بیژه‌كانی ئه‌ه‌و سای شاره‌که‌مان بتوانم بیمه سه‌ر سه‌حنه واته سه‌ر شانۆ
گروپیكی چكۆڵه‌مان پیك هینا كه ئه‌ندامه‌كانی بریتی بوون له ئه‌حمه‌دی حه‌سه‌ن زاده
و رِه‌حیمی عه‌دڵ و فایه‌قی رِۆسته‌می و هه‌روه‌ها چه‌ند گه‌نجیكی تر كه هه‌موومان
پیكه‌وه له ده‌بیرستانیكدا بوین و دۆست و رِفیقی منداڵیش و حه‌تتا هاوسی گه‌رِه‌كی
منداڵیش بوین و منیش سه‌رپه‌رشتی ئه‌و گروپه چكۆڵه‌م ده‌كرد بۆ گشت به‌رنامه‌كان و
زۆر خۆم پییانه‌وه ماندو ده‌كرد چ به ژه‌نیاره‌كان و چ به گۆرانی بیژه‌كانی كیژ و
ڵاوی قوتابخانه‌كانه‌وه و له ته‌مه‌نی 17 ساڵه‌ییشه‌وه هه‌م بۆ كار و نان
ده‌ره‌ینان و بژیوی ژیان و هه‌میش بۆ ئیدامه‌ی فیر بوونی موسیقا ماڵ ئاواییم له
شاره خونجیڵانه‌که‌م كرد و به ماڵه‌وه چووم بۆ شاری *ورمی* كه ئه‌و كات "ره‌زائییه"
بوو و له‌وییش هه‌م به ئیش و كاری موزیك له تیئاتر و كاباره‌كان و دواتریش رِادیۆ
ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه مه‌شغوڵ بووم و هه‌میش له‌و فرسته‌تانه‌ی كه بۆم ئه‌هاته پیش،
سوودم وه‌رگرت و ئامیره‌كانی وه‌ك ئۆرگ و پیانۆ و ئاكاردیۆن و عود و ماندولین و
جومبش و هاوكاتیش مقاماتی ئیرانی فیر بووم و پاش چه‌ندین ساڵ غوربه‌ت و سه‌ختی
كیشان و به‌دبه‌ختی گه‌رِامه‌وه بۆ *مه‌هاباد* كه له‌وی ئیمكاناتی رِادیۆ و
تلویزیۆنی هه‌بوو و پاش چه‌ند ساڵیكیش كه له‌وی ژیام و رِیبه‌ری گروهی ئۆركیستری
رادیۆتلویزیۆنی ئه‌و شاره به عه‌ه‌ده‌ی من سپیردرابوو و به هۆی مه‌سئه‌له‌ییكی
سیاسی كه بۆم پیش هات گه‌رِامه‌وه بۆ *سه‌قز* و له‌وی بووم به مامۆستای سرود و
موسیقای ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رش و هه‌ر وه‌ها ماموستای موسیقا له خانه‌ی
فه‌رهه‌نگ سه‌ر به فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر كه ئیستاكه بووه به ئیرشادی ئیسڵامی و هه‌تا
هاتنه ده‌ره‌وه‌م له كوردستانه‌وه به‌ره‌و هه‌نده‌ران هه‌ر مامۆستا بووم و جگه له
وانه‌یش بۆ خۆیشم كه‌ڵاسی موسیقیم هه‌بوو. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌یشمان با له‌بیر نه‌چیت
و له قه‌ڵه‌ممان دانه‌خستبیت، كه پاش داگیر كردنی شاره‌کانی كوردستان و بگیر و
ببه‌ندی خه‌ڵك له ڵایان داگیر كه‌رانی كوردستانه‌وه منیش له‌و زیندان و ته‌عزیب و
ئازارانه بی نه‌سیب نه‌بووم، ته‌نانه‌ت هه‌موو ماڵه‌كه‌یشیان به تۆپ و هاوه‌ن لی
سووتاندم، كه له نه‌زه‌ر به‌ڵگه و دۆكومینت و ئاساری به‌قیمه‌ت له بواری موزیكه‌وه
بوو و هه‌روه‌ها گشت ئه‌و وینه و كتیب و كاسیتانه‌ی كه به خه‌رج و زه‌حمه‌تیكی زۆر
له تولی ساڵیانی ساڵ كۆم كردبونه‌و و له‌م ڵاو له‌و ڵا په‌یدام كردبوون و زۆر به
نرخیش بوون، به‌داخه‌وه هه‌مویان له ده‌ستمان چوون كه ئه‌مرِۆ ئا له‌م كات و وه‌خته
حه‌ساسه‌دا كه به‌رِاستی به‌كاری میلله‌ته‌که‌مان ده‌هاتن و سوود مه‌ند بوون، هه‌م
بۆ قوتابیانی بواری موزیك و هه‌م بۆ ته‌حقیق و تویژینه‌وه و لیكۆڵینه‌وه و هه‌میش
بۆ ته‌له‌ڤزیۆنه ماهواره‌ییه‌كانی كوردی كه ده‌ی‌توانی سه‌مه‌ربه‌خش بیت به‌ڵام به
داخه‌وه!!.
زۆر سپاس بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌م وت‌و ویژه‌دا به‌شداریت كرد و وڵامی
پرسیاره‌كانمانت دایه‌وه، هه‌ر چه‌ند كه پرسیارمان زۆر مابوو به‌ڵام بۆخۆت
هه‌ندیكیانت وڵام دایه‌وه پیش له‌وه‌ی كه بپرسین و چون نه‌یشمان ویست زۆرتر ماندو
بكه‌ین لیی ده‌گه‌رِیین بۆ ده‌رفه‌تیكی تر و فرسه‌تیكی تر. داوای سڵامه‌تی و
سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌كه‌ین