بێهزادپه‌یامی
هونه‌رمه‌ندی مۆسیقا ژه‌ن کاک بێهزادپه‌یامی له دایک بووی ساڵی 1353هه‌تاوی شاری
سه‌قزه و بڕوانامه‌ی لیسانسی ژینگه‌ناسی زانکۆی شاری هه‌مه‌دانی ساڵی 1376 هه‌تاوی
هه‌یه ، که به هۆی ئه‌وه‌ی له بنه‌ماڵه‌که‌یاندا هونه‌رمه‌ندانی به توانای وه‌ک
"مه‌سعوود په‌یامی " مامۆستای "تومبه‌گ " و کاک "ره‌زا په‌یامی" مامۆستای "وێنه‌کێش
" هه‌ڵکه‌وتبوون زۆر زوو ئاشنا‌و خولیای سێحری هونه‌ر ده‌بێ ، هه‌ربۆیه له ساڵی
1364 دا ده‌چێته خزمه‌ت مامۆستا "ره‌سووڵ میرازاپوور" و تێکه‌ڵ به دنیای هونه‌ری
مۆسیقا ده‌بێت و ئامێری "ویڵۆن" وه‌ک سازی ، ساز له‌گه‌ڵ په‌نجه‌وئه‌شق وعه‌لاقه‌ی
خۆی هه‌ڵئه‌بژێرێت .
کاک بێهزاد دوای تێپه‌ڕاندنی ده‌وره سه‌ره‌تایه‌کانی مۆسیقا ده‌بێته ئه‌ندامی
چالاکی تیپی مۆسیقای "نیشتمان"ی شاری سه‌قز به سه‌رپه‌رشتی کاک "فه‌ڕڕوخ موفتی"
که به هه‌ق له‌وساڵانه‌دا به‌رهه‌مگه‌لێکی به‌سوودیان پێش که‌ش کرد.
په‌یامی ویولۆن ژه‌ن له نیشته‌جێ بوونی "تیپی مۆسیقای شه‌هید کارزان" که ئه‌وکات
زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌ندامانی ئه‌و تیپه به سه‌ر په‌ره‌ستی برایانی مۆسیقا ژه‌ن
"دلیر ئیبراهیم وئاراس ئیبرایم "له شاری سه‌قز نیشته‌جێ بوون که‌ڵک وه‌ر ده‌گرێ و
ده‌چێته خزمه‌ت مامۆستا "ئاراس ئیبرایم " دواتریش لای مامۆستا "دلێر حسه‌ین " و
به‌و شێوه پله‌کانی سه‌رکه‌وتن له بواری مۆسیقا دا یه‌ک له دوای یه‌ک ئه‌بڕێ .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی شاری سه‌قز به‌وه‌یشه‌وه ناوه‌ستێ و بۆ فێربوونی زیاتر
سه‌ره‌رای گیروگرفتی زۆری جاده‌و ها‌توچۆوشوێنی حه‌وانه‌وه ده‌چێته شاری تاران
وله خزمه‌ت مامۆستا "ئه‌رسه‌لان کامکار" ده‌بێته قوتابی ئه‌و مامۆستایه‌و زیاتر
شاره‌زا ده‌بێت و سه‌ره‌نجام ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری سه‌قزو له ماوه‌ی ژیانی
هونه‌ریدا گه‌لێ چالاکی پێش که‌ش ده‌کات که به‌شێکیان بریتین له :
هاوکاری کونسیرتی خوالێخۆشبوو مامۆستا "برایم خه‌یات " که له کۆڕه‌وه‌که‌ی
به‌هاری ساڵی 1991 زاینی دا‌و کاتی ئاواره بوونی دا له شاری سه‌قز بۆ ماوه‌ی سێ
رۆژ پێش که‌ش کراو داهاتی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش پێش که‌ش به ئاواره‌کانی کوردستانی
عێراق کرا .
هاوکاری چه‌ند گۆرانی یه‌کی خوالێخۆشبوو کاک "سدیق زوهری"
به‌شداری له تۆمارکردنی چه‌ند گۆرانی به‌رێز "محه‌مه‌دئه‌فشاری"
هاوکاری له پێش که‌ش کردنی گۆرانی بێژ کاک "ئێقباڵ ته‌یفووری"
هاوکاری شریتی سه‌حه‌ره‌ی کاک "بێهنام تاهیری"
هاوکاری گۆرانیبێژ "باباشه‌هابی"
یارمه‌تی گۆرانیبێژ "سه‌یدعه‌لی قوره‌یشی"
پێش که‌ش کردنی سی دی هه‌ولێر به هاوکاری "لاوژه‌ی موکوریان"
پێش که‌ش کردنی چه‌ند پرۆگرامی هونه‌ری له وڵاتی سوئێد ... به هاوکاری تیپی
لاوژه‌ی موکوریان له ساڵی 1380 هه‌تاوی
پێش که‌ش کردنی چه‌ند به‌رنامه‌ی تلوزیونی میدیا... له وڵاتی بلژیک
به‌شداری له فستیواڵی مۆسیقای کوردی ... هه‌ولێر 1384
پێس که‌ش کردنی گه‌لێک کونسێرت له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی دیکه له شاره‌کانی سه‌قز
، بانه . مه‌هاباد . بۆکان .سنه. تاران ...به هاوکاری تیپی مۆسیقای "نیشتمان"
مامۆستای پسپۆڕ وداوه‌ر بوون له فستیواڵی مۆسیقای شاری سه‌قز.
به خۆشی یه‌وه مامۆستا بێهزاد په‌یامی ئێسته‌یش هه‌ر له شاری سه‌قزدا
نیشته‌جێیه‌و ساڵی 1386 ژیانی هاوبه‌شی پێکهێناوه‌و له فێرگه‌کانی "هۆره" و
"لاوژه‌ی موکوریان" و شاری "بانه "مامۆستای سازی ویولۆنه‌و وانه‌ی سازی ویولۆن به
قوتابیانی کچ وکوڕی تامه‌زرۆی مۆسیقا ده‌ڵێته‌وه ...a