چیرۆک
نوینه‌ر
ده دوازده رۆژیك له كرانه‌وه‌ی
قوتابخانه‌كان تیپه‌رِیبوو. به‌رپرسی
قوتابخانه، مندالَه‌كانی له حه‌وشه‌ی قوتابخانه
به ریز كردن و گوتی: هه‌موو
سالَیك ئه‌و‌ده‌مانه له نیو قوتابیه‌كاندا، قوتابیه‌ك
ده‌كه‌ینه نوینه‌ر و
ده‌مرِاستی هه‌مووتان. ئه‌و نوینه‌ره له لایه‌ن ئیوه‌وه كه‌م و
كوورِی
قوتابخانه‌كه‌تان به ئیمه راده‌گه‌یینی. ئیمه‌ش به‌و ئاگاداریه‌ی
له
نوینه‌ره‌كه‌تانه‌وه پیمان ده‌گا ئه‌و كه‌م و كوورِیانه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
جا
هه‌ر كه‌س له ئیوه پیی خۆشه و له خۆی راده‌بینی و له توانای‌دایه،
بۆ
نوینه‌رایه‌تی، خۆی نیونووس بكا. رۆژی هه‌لَبژاردن له ده‌نگدانی
گشتی‌دا
هه‌ركه‌س ده‌نگی زۆرتری هینا ده‌بیته نوینه‌ر.
قوتابیه‌كان تیكرِا
چه‌پلَه‌یان بۆ‌به‌رپرسی قوتابخانه لیدا و ئاماده‌بوونی
خۆیان بۆ به‌رِیوه‌بردنی
ئه‌و گه‌لآلَه راگه‌یاند.
رۆژی دوایی ئه‌م قوتابیانه خۆیان بۆ نوینه‌رایه‌تی نیونووس
كرد.
ئازاد، وریا، ریزان، پیشه‌وا، به‌هاره، سه‌لاح، سمكۆ، سه‌ردار،
هۆزان،
حه‌مه، نارین، ریبوار، خه‌بات، عه‌بوو، شیركۆ، سیروان، هاوار،
سه‌یوان،
ریبین، هاورِاز، زانكۆ، جافر، شه‌پۆل، شه‌مالَ، رزگار، خه‌جیج،
هه‌مزه،
مه‌ریوان، سامان، هاوژین و سۆران.
دوای چه‌ند رۆژ به‌رپرسی قوتابخانه
دیسان قوتابیه‌كانی له حه‌وشه‌ی قوتابخانه
به ریز كردن و له بلَه‌نگۆ‌كه‌وه گوتی:
مندالَه‌كان، جیگه‌ی خۆیه‌تی سپاسی
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكه‌م كه بۆ نوینه‌رایه‌تی،
خۆیان نیونووس كردوه. ئه‌م
پیشوازیه‌تان دلَسۆزی و وریایی و هه‌ستی به‌رپرسایه‌تی
ئیوه ده‌گه‌یینی،
به‌لآم من لام وایه ئه‌م تاقمه‌ی نیویان نووسیوه زۆرن. من و
بریكاره‌كه‌م له
نیو ئه‌و كه‌سانه‌دا، چوار كه‌سیان هه‌لَده‌بژیرین و ئیوه‌ش به
ده‌نگدان به‌و
چوار كه‌سه، یه‌كیان ده‌كه‌نه نوینه‌ر. ئیستاش بچنه‌وه پۆله‌كانتان با
له
وانه‌كانتان دوا نه‌كه‌ون. به‌یانی نیوی ئه‌و چوار كه‌سه‌تان
پی
راده‌گه‌یینین.
قوتابیه‌كان به دلَساردیه‌كی زۆره‌وه چوونه پۆله‌كانیان و
ئیواره‌ش به ماتی
چوونه‌وه مالَی.
رۆژی دوایی نیوی ئه‌م چواركه‌سه به شووشه‌ی
نووسینگه‌ی قوتابخانه‌كه‌وه بوو.
جافر، هه‌مزه، حه‌مه، عه‌بوو.
زۆربه‌ی زۆری
مندالَه‌كان ده‌یانگوت ئیمه له‌و هه‌لَبژاردنه‌دا به‌شداری
ناكه‌ین. هه‌رواش بوو، رۆژی
هه‌لَبژاردن ته‌نیا هه‌ڤالَه‌كانی ئه‌و چوار كه‌سه
به‌شداریان كرد.
كاتی ئاكامی
هه‌لَبژاردنه‌كه راگه‌ییندرا، جافر به بیست ده‌نگه‌وه له سه‌رووی
ئه‌وانی دیكه‌وه
نووسرابوو. ئه‌وانی دیكه‌ش به رِیز شه‌ش ده‌نگ و چوار ده‌نگ و
یه‌ك ده‌نگیان هینا
بۆوه. ئازاد له نیو هه‌ڤالَه‌كانیدا، گوتی: ئه‌من له‌م
قوتابخانه ده‌رِۆم، ریزان و
وریا و پیشه‌وا گوتیان: نا
.....
عه‌بدولره‌حمان فه‌هیمی
)ده‌روێش)