هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کا‌رکاک سادقی
عیرفانی ساڵی (1344)هه‌تاوی له‌شاری سه‌قز له‌دایک بوه‌و ئێستا به‌رپرسی
ئه‌نجومه‌نی هونهرگهلی شێوه‌کاری شاری سه‌قزه‌ده‌سپێکی هونه‌ری ئه‌م
هونه‌رمه‌نده ئه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر سه‌رده‌مانی مناڵی که هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه هۆگری
هونه‌ری نه‌قاشی بو وه‌و له هاوینی ساڵی(1360) هه‌تاویدا به به‌شداربوون له
فێرگه‌کانی خانه‌ی فه‌رهه‌نگ له خزمه‌ت مامۆستایانی نه‌قاشی به‌ڕێزان:محه‌ممه‌دی
ناهید،مه‌حیه‌دینی خوداره‌حمی ،له‌گه‌ڵ رێگه‌وره‌وشتی هونه‌ری نقاشی هه‌تا
راده‌یه‌ک ئاشنابوو وتوانی تواناکانی ده‌روونی خۆی رێک وپێک وباوه‌ڕیشی
پته‌وتربکات،ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌رێزه له سه‌رتایترین که‌ره‌سه‌ی ناوچه
وئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستی دابوه که‌ڵکی وه‌رگرتوه و وه‌ک خه‌ڵکی شار باسی ئه‌که‌ن
هه‌رله ئاشه‌که‌ی باوکی‌دا(ئاشی حاجی شه‌ریف) که به‌داخه‌وه ئێسته به‌هۆی
پاریزگاری له پاک وخاوێنی ژینگه چۆڵ کراوه ده‌ستی داوه‌ته کێشانه‌وه‌ی
تابلۆکانی که زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی سروشتی ناوچه‌و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی یه کانی
خه‌ڵک وخاکه‌که‌یه‌تی.
ئاماده‌کار حه‌سه‌ن ئه‌مینی
پرسيار: چۆن وکه‌ي ده‌ستت به نيگار کێشى کردووه ئایا
له‌م بواره دا ده‌وريان خوێندنی (تحصیلی)ت هةبووه؟ وه به گشتى چه‌ن ساڵه لێ
بڕاوانه وه‌ک ته‌نيا کار له ژیاندا مژولى ئه‌م هونه‌ره‌یت؟
به‌رسڤ: وتوویانه بیری مناڵی تیژه. له‌وه‌تی وه بیرم دێت هۆگری و پێوه‌ندی نزیکم
له‌گه‌ڵ کێشانی هێڵ و ره‌نگ هه‌بووه. تا ده سا‌ڵ له‌وه پێشیش شوێنه‌واری
هێڵه هه‌ڵ کۆڵیوه‌کانی سه‌ر دیواری داڵانی خانووه پێشووه‌که‌مان که یادیگاری
سه‌رده‌می منداڵیم بوون مابوون. دیاره بۆ ئه‌م کاره‌ش زۆر به گژم دا ئه‌چوون.
ئه‌و سه‌رده‌مه گرینگیێکی زۆر به نیگارکێشی منداڵان نه‌ئه‌دراو بگره ئه‌مه‌یان
به له خه‌سار گێڕانی پێنووس و کاغه‌زدا ئه‌ناو به ته‌نێ ره‌ش کردنی لاپه‌ره‌ی
ده‌فته‌ره‌کانی خوێندنگا بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ته‌کلیفی وانه‌کانیان به ئه‌رک
و پێداویستی ئه‌زانی.
خوێندنیان ده‌ورێکی تایبه‌تىم له بۆ ئه‌م هونه‌ره نه‌دیوه وه به گشتی هه‌ر
لای خۆم فێریی بووم. له‌به‌ر هه‌ندێ گیر‌و گرفتی بنه‌ماله‌م نه‌شم توانی پاش ته‌واو
کردنی قۆناغی دیپلۆم بچمه زانکوی هونه‌ر. هه‌رچه‌نده زۆر دڵیشم پێ وه‌ی بوو.
ئه‌ڵبه‌ت زۆر جار له زاری هونه‌رمه‌ندانی دیکه بیستومه که هونه‌ری زانکۆیی یان
ئاکادمیک له سه‌ر هه‌ست و سروشتی هونه‌رمه‌ندان بنیات نه‌نراوه و زۆر کات
ئه‌بێته هۆی سه‌ر لێشێواوی و رێ لادان.
که واته له‌وانه‌شه بێژم هونه‌رمه‌ند زانکۆ نه‌بینێ باشتره. ئه‌ڵبه‌ت بۆ
وڵاتانی دیکه نازانم به چ شێوه‌یه؟
ته‌نیا ساڵی پار بوو که بۆم لوا ماوه‌ێیکی کورت له تاران له خزمه‌تی مامۆستای
به‌ناو بانگ ئاغای هانیباڵ ئه‌لخاس نوێترین شێوه‌کانی هونه‌ری و ئیسلۆبی هێڵکاری (
طراحي) خێرا فێر بم و به ڕاستی سودی باشم له ئه‌زمونه‌کانی ئه‌م مامۆستا
پایه‌به‌رزه وه‌رگرت.
هانیباڵ ئه‌لخاس که به ره‌گه‌ز ئاشوریه زیاتر له 50 ساڵه‌مامۆستای هونهرگهلی
شێوه‌کاریه و پاش ساڵه‌هامانه‌وه له ئه‌وروپا و ئه‌مریکا بۆ هه‌میشه
هاتووه‌ته‌وه ئێران و قوتابیانی ئه‌و هه‌ر ئێستا له نیگار‌کێشانی به ناوبانگی
ئێرانن. له کۆتایی ئه‌م پرسیاره‌ت ئه‌وه‌ش بێژم که له ناوه‌ڕاستی ساڵی 1997 وه
به لێشاوی وه‌ک پیشه‌یێک روم کردوه‌ته ئه‌م هونه‌ره.
پرسیار: پێوه‌ندی نێوان مامۆستا و قوتابی هونه‌ر
(هونه‌ر ژۆ) چۆن ئه‌بینی؟ یا به ڕای خۆت ئه‌بێ چۆن بێ؟
مامۆستای هونه‌ر ئه‌بێ پێش هه‌موو شتێک ئه‌زمونه‌کانی به گوێره‌ی هه‌ست و (
استعداد ذاتي) قوتابی دابرێژێ له گه‌ڵ ئه‌وه‌شا مه‌ودای پرزه‌کێشانی ( خه‌ت و
نيشاني زاتي) هونه‌رمه‌ندیش بدا. زیاتر تێ بکۆشێ پێوه‌ندیێکی دۆستانه و بێ گه‌رد
نێوان خۆیی و قوتابی پێک بێنێ و وه‌ها بجوڵێته‌وه که وێڕای ڕێز دانانی دو به دو
سنورێک نه‌خاته نێوان کاری خۆی و قوتابی. مامۆستا له هێنانه‌وه‌ی مه‌کتب و
ڕێبازه ڕه‌نگینه‌کانی هونه‌ری ئه‌بێ زۆر هێور و به ئاسته‌م بێ تا هونه‌ر ژۆ سه‌ری
لێ نه‌شێوێ و نه حه‌په‌سێ و که‌سایه‌تی هونه‌ری خۆی لێ ئاوه‌ژو و ون نه‌بێ.
دیسان مامۆستای هونه‌ر نابێ ڕێگا و ڕێبازێکی نیشان کراو خاته به‌رده‌م هونه‌ر ژۆ و
نابێ ئه‌و بۆ ده‌سته و لایه‌نێکی هونه‌ری تایبه‌ت ڕابکێشێ.
به داخه‌وه ئه‌بینین زۆر یه‌ک له مامۆستایان، هونه‌رژۆکان وه‌ک کۆپی خۆیان، به
شێوه‌کاری خۆیان و ته‌نانه‌ت به جل و به‌رگ پۆشتنی وه‌ک خۆیان ده‌سته‌مۆ ئه‌که‌ن و
وا ئه‌که‌نه مێشکیانه‌وه که گوایه به‌ته‌نێ رێباز و ئوسلوبی وان ڕاسته‌و هی
که‌سانی دیکه هه‌ڵه‌یه و هونه‌رژۆ له به‌کارهێنانی تکنیک یان رێبازێکی دی به
نیسبه‌ت هه‌ستی خۆیه‌وه مه‌نع ئه‌که‌ن. من ناوی ئه‌م چه‌شنه په‌روه‌رده‌کردنه
ئه‌نێم " په‌روه‌رده‌کردنی لایه‌نگرانه یان حیزبی" که دیاره سه‌دها فه‌رسه‌خ له
هونه‌ری ئاوه‌ڵه‌و ئینسانی دوره. هه‌روه‌ها مامۆستا ئه‌بێ بنج و بنه‌مای هونه‌ر
فێری قوتابی بکات وه زۆر نه‌چێته ئه‌و رێبازه‌ی وا خۆی دوای ساڵه‌ها کار پی
گه‌شتووه.
پرسیار: ئایا له نیگاره‌کانتا شێوازیان رێبازێکی
تایبه‌تیت گرتۆته به‌ر؟
به درێژایی هۆگریم به‌م هۆنه‌ره تێکۆشاوم به موتاڵاو پێداچوونه‌وه‌ی کتێبه
هونه‌ریه‌کان یان چاوخشان به سه‌ر به‌رهه‌می نیگار کێشه‌کانی دیکه هه‌موو شێوازه
باشقه‌کان بناسم و شێوه‌کانی پێشین چ ئه‌وه‌ی رۆژ هه ڵات یان رۆژئاوا وه‌ک
گۆچان و رێ ناسی هه ورازی هونه ریم بن بۆگه یشتن به خۆیی بوون.
ئه‌م بۆچوونه‌ش که ئێژێ هه‌موو شێواز و رێبازه هونه‌ریه‌کان بزانه و بناسه،
به‌ڵام کاتی ده‌س پێکردنی به‌رهه‌می خۆت هه‌مویان له بیرکه‌ره‌وه، قسه‌ی من به
ته‌مه‌نێ نی یه و ئێستاکه وه‌ک ئامۆژگاریێکی هونه‌ری ئه‌م سه‌رده‌مه، زۆریه‌ک
له هونه‌رمه‌ندان ئاوێزه‌ی گوێیانه. ئه‌مه‌ش بۆ گه‌یشتن به خۆ بوونه. ئه‌توانین
بێژین به قه‌ده‌ر ته‌واوی نیگار کێشه‌کانی سه‌ر عه‌ردی خڕ، ئه‌توانرێ شێوه و
رێباز هه‌بێ. به بیری من ئه‌بێ نیگارکێش به یارمه‌تی هانا و هه‌ستی خۆیه‌وه،
ده‌ربڕینی خۆی هه‌بێ و ئه‌وه‌نده گیرۆده‌ی "ئیسم" نه‌بێ. به‌گشتی من شێواز و تکنیک
و که‌ره‌سته‌ی نیگارکێشیم به گوێره‌ی بابه‌ت هه‌ڵئه‌بوێرم. به‌بێ ئه‌وه‌ی له پێشا
بیر له سه‌بک و رێباز که‌مه‌وه، هه‌ستم هانده‌ره جا چۆن و چلۆن به‌رهه‌مه‌که
بخوڵقێ و خه‌ڵکانی دیکه چ ناوێکی لێ بنێین، ئه‌مه به لامه‌وه گوینگ نییه...
پرسیار: تا چ راده‌یێک بڕوات به ده‌وری لێکۆڵینه
رانی هونه‌ری له گه‌شه ئه‌ستاندنی به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کان هه‌یه؟
دیاره هونه‌ر پێویستی به سه‌رنجی خه‌ڵک هه‌یه. ره‌خنه‌گ‌ریان توێژێنه‌رانی
هونه‌ری ئه‌بێ زمانی هونه‌ر بزانن و لێک دانه‌وه‌یان له سه‌ر هه‌ر به‌رهه‌مێکی
هونه‌ریی به‌له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌م زمانه بێ. ره‌سته‌کانی زمانی نیگار له هێڵ و
فۆڕم و ڕه‌نگ و کۆمپۆزیسێون و والۆر و هتد....... یه‌ک ئه‌گرنه‌وه.
ئیروینگ ئستۆن نوسه‌ری کتێبی دڵه‌خورپێی ژیان ( شور زندگي) که چاو خشانه به سه‌ر
ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی ڤه‌نگۆگ نیگار کێشی به‌ناوبانگی هۆڵه‌ندی وتویه‌تی که پاش
چل سا‌ڵ له دوای مه‌رگی ئه‌م نیگارکێشه له ته‌واوی ئه‌وروپا 300 که‌س و له
ئه‌مریکا 100 که‌سێک ناوی ڤه‌ن گۆکیان بیستبوو هه‌ر که کتێبه‌که‌ی من بڵاو بوو
له پر کۆکه‌ره‌وانی تابلو و موزه‌کان ده‌ستیان به کڕینی تابلۆکانی ئه‌م
نیگارکێشه کرد و نرخی ئه‌م تابلۆیانه‌یان گه‌یانده میلیونها دۆلار. ئه‌لبه‌ت روی
دزێوی ئه‌م روداوه ئه‌مه‌یه که ڤه‌ن گۆک خۆی خێری له ژیان نه‌دیوه و به
هه‌ژاری و کوێڕه‌وه‌ری سه‌ری نایه‌وه!
هه‌روه‌ها کتێبه‌کانی (هێربێرت رید) له ڕوی لێک دانه‌وه‌ی به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کان
سه‌رچاوه‌یێکی جێ متمانه‌ن.
سه‌یر ئه‌وه‌یه نیگارکێش خۆی به ته‌نێ ناتوانێ باسێکی هونه‌ری زۆر به چێژ له
باره‌ی کاری خۆی وه‌ک ئه‌وه‌ی توێژێنه‌ری شاره‌زا بۆی ئه‌چێ ده‌ر ببڕێت! جا لێره
دایه که ده‌وری نوسه‌ری به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کان خویا ئه‌بێ.
بۆ نمونه هه‌ر ئه‌م " هێربێرت رید "ه کوتویه‌تی جارێک له پیکاسۆ نیگاکێشی
به‌ناوبانگ سه‌باره‌ت به تابلۆیێکی پرسیارم کرد ئه‌وه‌ی له پیکاسۆم بیست، هه‌ڵیت
و پڵیت بوو، نه‌ی ئه‌زانی وشه‌کان چۆن بۆ شرۆڤه کردنی به‌رهه‌مه‌که‌ی ڕێک بخات
...!
پرسیار: ئایا پێوه‌ندی ئه‌ده‌بیات و چیرۆک نووس یان
مێژو نووس له گه‌ڵ نیگار و نیگارکێش چۆن ئه‌بینی؟
زۆر جار له پیشانگاکانما خه‌ڵک پێم ئێژن: ئه‌و هه‌موو به‌یت و بالۆره و ستران و
چیرۆکه کوردیه‌مان هه‌یه. بۆ له سۆ نگه‌ی ئه‌وانه‌وه نیگار ناکێشی؟ به ڕای
زۆربه‌ی نیگارکێشه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه وا تۆلستۆی نوسه‌ر و کاندینێسکی نیگارکێش
(هه‌ر دو روس بوون ) له ئاخر و ئۆخری سه‌ده‌ی نۆزده‌دا له کتێب و نامیلکه‌کانیان
زۆر به‌مه نتقی ئاوێته‌ی نیگار و ئه‌ده‌بیان وه‌ک هه‌ڵه‌یێکی هونه‌ری ده‌س نیشان
کرد. ریالیزمی روسی له‌باره‌ی هه‌موو بابه‌ته‌کانه‌وه (کۆمه‌ڵایه‌تی- سیاسی –
آیینی و دیرۆکی) هه‌ڵقوڵاوی ئه‌م ئاوێته بوونه بوو.
به ڕای من نیگارکێشێک گه‌ر بیه‌وێ چیرۆک یان بابه‌تێکی ئه‌ده‌بی له‌سه‌ر خامی سپی
بنه‌خشێنێ کارێکی گرینگی نه‌کردووه و بگره ده‌س تێوه‌ردانی نابه‌جێش ئه‌بێ له
سه‌ر به‌رهه‌می نوسه‌ره‌که. خوێنه‌ری چیرۆک به‌بێ بینینی فۆڕم یان رواڵه‌تی
قاره‌مانانی چیرۆکه که هه‌زاران خۆلیا و هزری باشقه دێنه پێش چاوی! ئه‌م دونیا
جوانه نابێ به کێشانی نیگارێکی چیرۆکی لێی بستێنرێ. چیرۆک به بێ نیگار یان فیلم
کردن ئه‌بێ مه‌ودا بدا به زه‌ین و ته‌سه‌وراتی خوێنه‌ر. وایش باشه که ئه‌م
ته‌سه‌وراته هه‌ر وا به مه‌جهولیت و هات و نه‌هات و نهێنی بمێننه‌وه.
له‌و لاشه‌وه نیگارکێش به نه‌خشاندنی وه‌رزه‌کانی چیرۆک خۆی سوک ئه‌کات، چونکا
به‌رهه‌مه‌که‌ی زیاتر له ده‌مه جاوێک نییه! ئینجا ئه‌زانین نیگار پێش نووسین
بووه. پیتی نووسینه هه‌وه‌ڵه‌کانیش هه‌ر نیگار بوونه.
واته نیگار به ته‌نێ ئه‌توانێت ده‌ربڕی زه‌ین و هزر بێت. به رای من نیگار و
په‌یکه‌ر و ده‌فری گلینه له سه‌روی ته‌واوی ده‌ربڕینه‌کانی مرۆڤایه‌تین. ئه‌گه‌ر
نوسه‌رێک له باره‌ی به‌رهه‌مێکی هونه‌ری لێک دانه‌وه‌ی هه‌بێ به بێ هه‌ڵبه‌ستنی
چیرۆک و شیعر – ئه‌توانێ خزمه‌تی نیگار بکات به‌ڵام به پێچه‌وانه هه‌مان هه‌ڵه‌ی
ته‌نگاو بوونی ریالیزمی روسی دوپات ئه‌بێته‌وه. زۆر جار له باری بابه‌ته‌وه-
نیگارکێش به هه‌ڵه هه‌مان ئه‌رکی کامێرای وێنه‌کێشان ئه‌نجام ئه‌دات. به رای من
کێشانی ده‌قاوده‌قی ڕاستیه‌کانی ژیان بۆ به‌رهه‌مێکی هونه‌ری ره‌سه‌ن – زۆر به‌ر
ته‌سکن. هونه‌رمه‌ند ئه‌بێ راستیه‌کان ببینێ و هزر و ئامانجی رێ پیشانده‌ری خۆی –
به سه‌ر ئه‌و راستیانه زاڵ بکات. به کورتی نیگار کێش ئه‌بێ له هونه‌رێک که
گیرۆده‌ی زه‌مان و کاتێکی تایبه‌ته - یان هونه‌رێک که بابه‌تی ئاسایی و (مصرفی)
هه‌یه و ته‌نیا بۆ راگوزارێکه و زو له بیر ئه کرێته‌وه خۆ بپارێزێ.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌ریانه‌ی وا یه‌کسه‌ر سیاسین و لایه‌نی
پرۆپاگه‌نده‌یان هه‌یه بۆ زه‌ق کردنه‌وه‌ی بیر و مه‌به‌ستێکی تایبه‌ت یان ره‌گه‌ز
و مله‌تێکی داخواز – ته‌مه‌نیان کورته و له گه‌ڵ بورینی زه‌مان – ئه‌توێنه‌وه.
وه‌ک ووتم ئه‌مانه هونه‌ری مه‌سره‌فی یان تبلیغاتین. هونه‌ر و مێژو بابه‌تێکی
جوانن بۆ نیگار کێشین.
هونه‌رمه‌ند ئه‌بێ دائیم له مێژوی وڵاتی خۆێ و که‌له‌پوری هونه‌رمه‌ندانی پێش
خۆیبداته‌وه که ئێستا ئه‌وانه ماڵی باوکی مێژون. به‌ڵام ئه‌م ئاوڕ دانه‌وه‌یه
ته‌نیا ئه‌بێ روانین و نۆرین بێ. نیگارکێش نابێ خۆێ له ناوته‌نگژه‌ی روداوێکی
تایبه‌تی مێژویی یان به سه‌ر هاتێکی فڵانه شه‌ڕ و پێک دادانی دیرۆکی ون بکا.
نیگار کێشان به بابه‌تی مێژویی، نابێ چه‌شنی روداوگیڕانه‌وه ( روايتي) یان به
سه‌رهات گیڕانه‌وه بێ. ووتم ئه‌بێ نیگاری مێژویی وه‌ک نیشاندانی پلان و هونه‌ری
مێژویی بێ به بێ ورده‌کاری. چونکا شرۆڤه‌ی مێژویی کاری مێژو نوسه، لایه‌نه‌کانی
هونه‌ر و مه‌عریفه‌تی ئینسانی نابێ ئاوێته‌ی یه‌ک بن. هه‌ر کامه ئه‌رکی خۆ به جێ
ئێنن. ئه‌ڵبه‌ت سینه‌ما و فیلم باسێکی جیاوازه که لێره‌دا ده‌رفه‌تی ئه‌م
باسه‌مان نییه.
پرسیار: ئایا تۆ هونه‌ری سه‌ر چڵانه (سه‌ڵت) Abstract
چۆن ئه‌بینی و ئایا نیگار به بێ فۆڕم و هێمای دیاری کراو تا چ راده‌یێک لات
په‌سنده؟
کاری سه‌ر چڵانه بۆ هه‌ر نیگارکێشێک وه‌ک تاقی کردنه‌وه‌یێک باشه. من زۆر حه‌زم
له ئابستره‌یێکی جوانه.
به‌ڵام مانه‌وه له‌م شێوه‌کاره‌دا هه‌ڵه‌یه. به‌گژا چونه‌وه‌ی هێڵ و ره‌نگ به بێ
ئامانجێکی دیاری کراو،به‌رهه‌مه‌که ده‌س و گوێ بڕاو ئه‌کا و که‌س نازانێ سه‌ر و
خواری تابلۆکه کامه‌یه؟
زۆربه‌ک له نیگارکێشه‌کان بێهوده له سه‌ر ئه‌م کاره به‌رده‌وامن به بێ ئه‌وه‌ی
خۆیان بزانن له دوی چی دان؟ هه‌ندێکیش ئه‌مه به پێش که‌وتن و مۆدێڕنیزم ئه‌زانن
و لایان وایه هه‌رچی زیاتر به‌رهه‌مه‌که‌یان نادیار و تێ نه‌گه‌شتوتر بێ بۆ
خه‌ڵکی، ئه‌وا روناکبیر و بلیمه‌ت دێنه‌ژمار!!؟
نیگارکێشه‌کان ئه‌بێ راده‌ی خوێنده‌واری دیه ( سواد بصري) خه‌ڵکیش له به‌ر چاو
گرن و تا راده‌ێی پردێک بن بۆ گه‌یشتن به‌م خوێنده‌واریه. هه‌روه‌ها نابێ ئه‌م
راستیه له یادکه‌ین که به‌رهه‌مێک وا بێ به‌ری له وه‌ستاییه، ( تبحر ـ مهارت)
ئی تر چێ جیاوازیێکی ئه‌بێ له گه‌ڵ کاری بێ هونه‌رانه! هه‌مووکه‌سێک ئه‌توانێ به
چاو قونجانێک په‌لاماری خامی سپی بدات و هه‌رچی ره‌نگ و کاره‌ساته به سه‌ری دا
بێنێ و له پاشان ناوی بنێ شاکار.
لێره‌دا مه‌به‌ستم پاکانه بۆ ناتۆرالیزم و کێشانی وردی سروشت و شت و مه‌کی ده‌ورو
به‌ر یان رواڵه‌تی ده‌قاوده‌قی مرۆڤ نییه. به‌ڵام ئه‌بێ ئابسترێ له خزمه‌ت فۆڕم
دابێ و نیگاره‌که‌مان هه‌ستی تێدابێ.
به‌واتایێکی تر ده‌ربڕینی کوت و پڕیان هه‌ستێکی له ناکاو ئه‌بێ سامان دراو بێته
سه‌ر خامی سپی یان کاغه‌ز و به‌ته‌نێ هێڵنج و رشانه‌وه نه‌بێ. ئه‌م سامانه
ئه‌توانرێ به فۆڕم و کۆنتراست له ناو ئابستره‌یێک بێته دی.
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه وه‌ک "ماتیس" ئێژێ (ئه‌گه‌ر پاش چه‌ن سا‌ڵ ئه‌و
به‌رهه‌مه‌مان د‌یت ئه‌بێ بزانین فڕی به سه‌ر چی یه‌وه‌یه و خوڵقاوی چ هه‌ستێک
بووه.)
پرسیار: رات سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌سته له
نیگارکێشه‌کان وا به دوای لایه‌نی تجاره‌تی هونه‌رین و خه‌ریکی له به‌ر هه‌ڵ
گرتنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه ئه‌و روپیه‌کانن (کۆپی کردن) چی یه؟ coping
دیاره ئه‌م لایه‌نه خزمه‌تی ره‌وتی هونه‌ر بۆ پێشه‌وه ناکات و دیارده‌یێکی
بڕانه‌وه‌ی ( مصرفي) هه‌یه و زۆر جار ته‌نیا هونه‌رێکی رازاوه ( تزئيني) ن.
ئه‌به‌ت ئه‌م په‌تایه تووشی هه‌موو لقه‌کانی هونه‌ری نه‌ته‌وایه‌تی هاتووه.
پێڵاوی شبراو (قۆنه‌ره) به‌رانبه‌ر کڵاش و گیوه یان مافوری مه‌کینه به‌رانبه‌ر
مافوری ده‌س چن و هتد....... ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م به‌رهه‌مه ( مصرفي) یا نه هه‌ر چه‌ن
زۆریش بن ناتوانن بۆشایی هونه‌ری ره‌سه‌ن پڕکه‌نه‌وه. به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه زۆر
جاریش کۆپی ناراسته و خۆ باسکی یاریده‌ر بووه!! نابێ ئه‌م راستیه له بیر که‌ین
که زۆر یه‌ک له نیگارکێشه‌کانی کوردستان، له پێشا به دی‌تنی به‌رهه‌می کۆپی و
لاسایی کردنه‌وه، هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌وقی وێنه‌کێشان، یاخود هانی داون بۆ به
دوادا چوونی ئه‌م هونه‌ره. هه‌روه‌ها کۆپیسته‌کان ده‌ورێکی باشیان بینیوه له
په‌ره‌پێ دانی هونه‌ری نیگارکێشی و سه‌رنج راکێشانی خه‌ڵکی ئاسایی...... به‌ڵام
دیاره کۆپیسم پێڵاوێکی ته‌نگه بۆ هونه‌ری راسته‌قینه و رێگایێکی ره‌نج به
خه‌سارده‌ره هه‌رچه‌نده پاره‌یشی تێدابێ...!
پرسیار: تکایه هه‌ندێ له هونه‌ری که‌ونارای کورد بۆم
بدوێ. ئایا له بناغه ( اصل) دا ئێمه نیگاری کوردیمان هه‌بووه ئه‌گه‌ر بووه-
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی چلۆن بوونه؟
هیچ شک و گومانێکمان له بوونی هونه‌ری نه‌ته‌وه‌یی کورد نییه. ئه‌م هونه‌ره
رۆژگارێکی درێژ خایه‌ن ژیا و پرزه‌ی کێشا. بۆ ته‌واوی رۆژ هه‌ڵاتناسان رون و
ئاشکرایه هه‌ر ئێستا میراتێکی پڕ مه‌زن و هه‌ره گه‌وره له شوێنه‌واری ئه‌م
هونه‌ره کوردیه- موزه‌کانی وڵاتانی بیانی پێ رازاوه‌ته‌وه.
هه‌ندێ له‌م وڵاتانه تۆزقاڵێ ئینسافیان هه‌یه و له ته‌نیشت که‌له‌پوره
دزراوه‌کانمان، پلان و جێگه‌ی دۆزینه‌وه‌یان به ناوی کوردستانه‌وه دیاری کردووه.
یان لانی که‌م ناوه کۆنه‌کانی کوردستانیان وه‌ک وڵاتی ماد- ئۆرارتو- خالد- کاردۆخ-
مێزۆپۆتامیا و ...بۆ هێناونه‌ته‌وه.
واته ناسنامه‌یان به ناوه خاوه‌نه راسته قینه‌کانیانه‌وه‌یه. به‌ڵام زۆر
یه‌ک له‌م وڵاتانه‌ش که به‌داخه‌وه زۆربه‌یان دراوسێمانن- دائیم ویستویانه
ناسنامه‌ی ئه‌م شته دۆزراوانه بسڕنه‌وه و دوای ئاوه‌ژو کردنه‌وه‌ی مێژو،
پێشینیانی خۆیان به خاوه‌نیان له قه‌ڵه‌م بده‌ن. ئه‌ڵبه‌ت زۆر جار ئه‌م میراته
به جێ ماوه، به هۆی پشکنینه‌وه‌ی ناشاره‌زایانه یان به هۆی ته‌ماح و
ئاودیوکردنیان، په‌له په‌ل و به له‌ت و په‌تی و هه‌پرون کراو له ژێر خۆڵ
ده‌رهێنراون، ئه‌مه ده‌ردێکه و ده‌ردی دوهه‌م ئه‌وه‌یه که ئه‌و شوێنانه‌ی وا
داڵده‌ده‌ری ئه‌م شته عه‌نتیکانه‌ن، زۆربه‌یان به شێک له ئاسه‌واری کۆن و دار‌و
په‌ردوی بینای قه‌ڵایان جێگایێکی پیرۆزن که ئه‌بێ زۆر به ئاسته‌م و ته‌دبیر له
خاک و خۆڵ پاقژکڕێن و ئه‌و کێل و پاکڵ و کۆڵه‌کانه‌ی که ده‌رئه‌که‌ون، زۆربه‌یان
نه‌خش و نیگاری تایبه‌تیان پێ وه‌یه و یان مه‌یتێکی مۆم کراویان له هه‌مبێز
گرتووه.
به داخه‌وه رفێنه‌رانی که‌له‌پوری نه‌ته‌وه‌یمان به‌بێ گوێ دان به‌م شتانه به
پاچ و پێمه‌ره به‌رده‌بنه ئه‌م شوێنانه و پێ یان وایه هه‌ر خشڵ و سڵسڵه و
پڵپڵه‌ی زێو به‌نرخه، نازانن که هه‌ر ده‌فره گڵێنه‌یێک سینگی که‌یلاو که‌یلی
دیرۆکی کۆنی کورده و ئه‌و هۆده‌و ژورانه‌ی له ژێر ئاخا خویا ده‌بن، مه‌کۆی
ده‌سه‌ڵاتداری باپیرانی کورد بوونه و خۆزگه تۆزێ ویژدانیان ئه‌بوو ئه‌و
حه‌شارگایانه‌یان تێک نه‌ئه‌دا...!
هه‌ر له مێژه‌وه زۆر یه‌ک له دێهات و شاره‌کانی کوردستان له ناوه‌راست یان
ئاقاری خۆیان، قه‌ڵا و به‌رزایێکیان هه‌بووه. سه‌یر ئه‌وه‌یه خه‌ڵکی ئه‌م
ناوچانه هه‌ر له کۆنه‌وه، زانیویانه ئه‌م شوێنانه قه‌بریان که‌ل و په‌لی
مردویان تێدایه. به‌ڵام له‌به‌ر بیر‌و باوه‌رێکی ئایینی تایبه‌ت، نه‌یان ویستوه
یان نه‌یان وێراوه ئه‌م شوێنانه به‌نه‌وه یان هه‌ر نه‌بێ ئه‌مه‌یان به تاوان و
گوناحێکی گه‌وره زانیوه..!
بۆیه به هاتنی هه‌ندێ ده‌س پیسی ده‌ره‌کی له دوایین ساڵه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده،
هه‌تا ئه‌م سه‌رده‌مه، ته‌واوی ئه‌و شوێنانه هه‌ڵ دڕاونه‌ته‌وه و ژێر و ژور
کراون و به قاچاخ یان ره‌سمی ئاودیو کراون. به‌داخه‌وه ئه‌م ڕاوو روته زۆر کات
به ئاگاداری و هاوکاری به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی کراوه. وه‌ک به تاڵان بردنه‌که‌ی
خه‌زێنه‌ی که‌ونارای قه‌ڵای زێویه و حه‌سه‌نلو نێوان ساڵانی 1947 تا 1960 ز.ی.
لێمان رونه زۆربه‌ی کریاره‌کان یان هانده‌رانی ئه‌م پشکنینه‌وه ناقانونیانه،
جوله‌که بوون.
پێش شۆرشی 1979 ئێران، زۆرینه‌ی دوکانداره عه‌تیقه فرۆشه‌کانی جوله‌که‌ی شه‌قامی
فیرده‌وسی تاران، به پێی گه‌ڵاڵه‌یێکی دیکته کراو له لایه‌ن زایۆنیزمی ناو
نه‌ته‌وه‌یی، ئاسه‌واری کۆنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بگره ته‌واوی شارستانیه‌تی
دێرینی جیهانیان کۆ ئه‌کرده‌وه و بۆ موزه‌کانی ئیسرائیل و ئه‌مریکا و ئه‌وروپا،
راکێش یان ئه‌کرد. یه‌کێک له‌و تاوانبارانه، ئه‌ییوبی ره‌به‌نه‌و بوو که قه‌ڵای
گوندی زێویه له نزیک شاری سه‌قز دایه‌وه و هه‌رچی تێیدا بوو تاڵانی کرد.
زیگوراتی قه‌ڵای زێویه، شارستانیه‌تی 3000 سا‌ڵ له‌وه پێشی تۆمار کردووه.
هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێ له‌وشتانه، ئێستا له موزه‌ی ( ايران باستان)ی تارانن و بڕێ
په‌یکه‌رو ساز‌و به‌رگی جه‌نگیش له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا دۆزراونه‌ته‌وه که دیسان
براونه‌ته‌وه بۆ تاران، به‌ڵام کاکڵه خۆشه‌ی زێوه‌کانی ئه‌م شوێنه ئێستا له
موزه‌ی میتروپلیتین و فیلادلفیای ئه‌مریکا و لۆسرێنی سوئیس و له‌نده‌ن و ته‌ل
ئاویون.
خه‌ڵکی ناوچه‌کانی کوردستان له به‌ر نه‌بوونی موزه له بینینه‌وه و سه‌یری
هونه‌ری پێشینیانی خۆیان بێ به‌شن، له شاری سنه موزه‌یێک هه‌یه به‌ڵام گرینگی پێ
نادرێ.
با له پرسیاره‌که‌ت دوور نه‌که‌ومه‌وه. زۆربه‌ی نیگاره کۆنه‌کانی کورد له سه‌ر
ده‌فری گڵینه و به شێوه‌ی سه‌رچڵ کێشراوون، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و سه‌رچڵانه بوونه (
انتزاع، تجريد) تایبه‌ت به هه‌نه‌ری کوردی نییه، هه‌موو هونه‌ره کۆنه‌کانی
ئاسیای ناوه‌راست و ئێران به‌م جۆره بوون. پێکه‌وه لکانی چه‌ندانه حه‌وت یان
هه‌شت به جێی شاخ و کێو یان کێشانی گۆیێکی 8 یان 12 و 16 په‌ڕ له جیاتی خۆر
دیمه‌نی ڕاوی بزنه کێوی و به‌رازو که‌روێشک یان زۆرانبازی له‌گه‌ڵ شێر و گیان
له‌به‌رانی دڕنده، هه‌موو به شێوه‌یێکی ساکار هونه‌ری کوردیان پێک ئه‌هێنا.
دیاره به هۆی جه‌نگی نێوان ده‌وڵه‌تانی کورد و دراوسێکان (به‌تایبه‌ت
ئاشوریه‌کان) نزیکه‌ی 700 سا‌ڵ پێش زایین، هونه‌ری ئاشوری شوێنێکی زۆری له سه‌ر
هونه‌ری ماد داناوه. به‌رهه‌می ئاشوری به دیاریی بووبێ یان به ده‌سکه‌وت
که‌وتونه‌ته ده‌س هونه‌رمه‌ندانی کورد. به تایبه‌ت هونه‌ری زێرینگه‌ری یان
هه‌ڵکۆڵینه‌وه له سه‌ر عاج لای ئاشوریه‌کان زۆر پێش که‌وتوو بووه. دیاره
ئه‌توانرێ بێژین شێوه‌ی گه‌ڵاڵه‌دار شتنی فۆرمه‌کان له‌م شته عه‌نتیکانه
ده‌قاوده‌ق له نیگاری سه‌ر شوره و دیواره‌کانیش دوپات کراونه‌ته‌وه.
له هاوینی ساڵی 1995 کاتێ به سه‌ردان بۆسه‌ر قه‌ڵای زێویه چوین، ره‌حمه‌تی کاک
ره‌شیدی که‌یخوسره‌وی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌و نوسه‌ری کتێبی ( گنجينه زيويه ، دوران
بي‌خبري) باسی زۆر سه‌یری ناو ئه‌م قه‌ڵایه‌ی بۆ کردین فه‌رمووی: "له ئاخر و ئۆخری
ساڵانی 40 زایینی که ئه‌وده‌م لاوێکی تازه پێ گه‌شتوو بووم. کاتێ ئه‌یووبی
ره‌به‌نه‌و و دار‌و ده‌سته‌که‌ی سه‌ر قه‌ڵاو ده‌وروبه‌ریان هه‌ڵه‌که‌ند، دیوارێکی
ناو خۆی قه‌ڵاکه‌یان لێ ده‌رکه‌وت که نیگارێکی زۆر جوانی لێ نه‌خشێنرا بوو، پانایی
خمی سه‌ر دیواره‌که، به لانی که‌مه‌وه 2 سانت ئه‌بوو، ئامرازی ره‌نگه‌که به
پێی قسه‌کانی ره‌به‌نه‌و، ره‌نگی گیا و رۆنی ئاژه‌ڵ بووه. به چاوئ قه‌تیس ما‌و
ئه‌مانبینی ئه‌و ره‌نگانه هێشتا دره‌وشاوه و زیندو بوون. به داخه‌وه ئه‌ییوبی
ره‌به‌نه‌و ئه‌م ژوره‌ی پڕ کرده‌وه و به هۆی بورینی زه‌مان و به‌فرو باران ئه‌و
نیگاره شۆراوه. "
ئه‌و ده‌م مه‌رحومی کاک ره‌شید، له هه‌ره‌تی لاوی‌دا بووه و شاره زایێکی ئه‌و تۆی
له چه‌شنی نیگاره‌کان و لێ چونیان له شێوازه باشقه‌کانی نیگاری کۆن نه‌بووه تا
وه‌کو ئێمه‌ش بزانین ئه‌و نیگارانه چلۆن بوون. به‌ڵام پێم وایه نیگاره کۆنه‌کانی
کورد له باری هێڵ کاری و ره‌نگ لێدان، ئه‌بێ زۆر له نیگاری کلاسیکی پێش زایینی
یۆنانه‌وه نێزیک بوو بن. ئه‌ڵبه‌ت ئێمه جۆره ره‌نگێکی کێشراو به سه‌ر نه‌خشه
هه‌ڵکۆڵیوه‌کانی ناو تاق بێستانی کرماشان ئه‌بینن. هه‌ر چه‌نده ئه‌مه‌یان له باری
ته‌مه‌نه‌وه زۆر تازه‌تره (ساڵانی 300 تا 600 زایین سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ساسانی)
که واته ئێمه جگه له‌و نه‌خش و نیگارانه‌ی وا وه‌ستایان و هونه‌رمه‌ندانی کورد
له سه‌ر ده‌فره گلینه‌کان و شت و مه‌کی دیکه وه‌ک ساز و به‌رگی شه‌ڕیان زڕ و
زێوی ژنانه‌و ته‌خته پێشه‌و عاج هه‌ڵیان کۆڵیوه، نیگاری سه‌ر دیواریشمان
هه‌بووه.
به‌ڵگه‌یێکی دیکه بۆ هونه‌ر نواندنی، پێشینیانی ئێمه: به شێک له که‌تیبه‌ی
(داریووش)ه. 500 سا‌ڵ پێش زایین. داریووش شای هه‌خامه‌نش له که‌تیبه‌یێکدا
چۆنیه‌تی بینا کردنی کۆشکی شوش ئاوا تۆمار ئه‌کات: "... جواهیر سازی زێڕینگه‌ر
خه‌ڵکی ماد و میسر بوون. ئه‌وانه‌ی دیواره‌کانیان رازانه‌وه خه‌ڵکی ماد بوون..."
ئه‌ڵبه‌ت له ناو نه‌خش و نیگاره به‌جێ ماوه‌کانی سه‌ر گۆزه و بڕگه عاجه‌کان
ئێمه هه‌ندێ رواڵه‌تی نیوه ئینسان و نیوه ئاژه‌ڵ ئه‌بیینین که تایبه‌ت به
هونه‌ری اساتیری ئاشوره وه هاتونه‌ته ناو هونه‌ری ماد(کورد). هه‌ر ئه‌م
نه‌خشانه به قه‌وا‌ره‌یێکی زۆر مه‌زن له درگاو بانه‌کانی ته‌ختی جه‌مشید به
کێشان یان به په‌یکه‌ر ئه‌بینرێن.
ئه‌کرێ هۆکانی دابڕانی میله‌تی کورد له‌و پێشینه
هونه‌رییه‌ی بۆ باس بکه‌ی، ده‌وری ئایین له‌م باره‌وه چۆن ئه‌بینی؟
چه‌ن هۆی سه‌ره‌کی بۆئه‌م دابڕانه هه‌یه. هونه‌ری که‌ونارای کورد پێش زایین زۆر
به‌شکۆ و به گوڕ بووه. به‌ڵام پاش پێک هاتنی ده‌وڵه‌تی زل هێزی وه‌ک هه‌خامه‌نش و
پاشان هێرشی ئه‌سکه‌نده‌ر، که له هه‌ردوو روداو دا حکومه‌تی ماد توشی کزی
هات.شارستانیه‌تی ماد له کۆمه‌ڵگای شاره‌کانه‌وه بۆ شاخ و ژیانی کۆچه‌ریی خۆی
قۆسته‌وه. ره‌گه‌زی ئێمه زۆرجار شپرزه و مه‌شه‌خت کراون. نیگاری کوردی پێویستی
به یه‌ک جێ نشینی و هێمنایه‌تی و ئاسایشی ژیان و پشتیوانی ده‌سه‌ڵات داران بووه.
که له‌م قۆناغه له هه‌موویان بێ به‌ری بووه، ئه‌ڵبه‌ت نه‌خش و نیگاری کوردی
وه‌ک باسمان کرد له‌سه‌ر ده‌فره گڵینه‌کان و ئه‌سباب و که‌ره‌سته‌ی جه‌نگی و
ناوماڵ هه‌ر به‌رده‌وام بووه. به‌ڵام وێ ده‌چێ گرینگ‌ترین هۆکاری هه‌ڵبڕانی مێژوی
نیگاری کوردی هێرشی عه‌ره‌بان و هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بووه.
وه‌ک ئه‌زانین په‌یکه‌ر تاشی و نیگار کێشان به شێوه‌ی عه‌ینی، به فۆڕمێکی
هاوڕێژه ( متناسب)، له‌م ئایینه دا به‌ری پێ گیرا و وه‌ک دیارده‌یێکی ناحه‌ز و
شرک له گه‌ڵیا جوڵانه‌وه بێ ئه‌وه‌ی له فه‌لسه‌فه و چێژی فه‌رهه‌نگی و مێژویی
ئه‌و شتانه بکۆڵنه‌وه! هه‌رچه‌ند به ڕای من، ئه‌گه‌ر دینی ئیسلامیش وه‌ک ئایینی
مه‌سیحیه‌کان، بهاتبایه هونه‌رمه‌ندانی له ژێر پشتیوانی و ره‌حمه‌تی خۆی
بگرتایه، زۆر په‌ره ئه‌ستێن تر له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌بوو.
له ساڵانی پاش سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست، کاتێ تورکانی عوسمانی ده‌سه‌ڵات داری بیزانس
(رۆمی رۆژهه‌ڵات) یان رمان و شاری قه‌سته‌نته‌نیه (ئه‌سته‌مۆڵ) یان داگیر کرد،
دیواره نه‌خش کراوه‌کانی کلیسای ئه‌م شاره‌یان که ئێستا به ناو مزگه‌وتی
ئه‌یاسوفیه ئه‌ناسرێ، سه‌ر له نوێ سواخ کاری کرد و هه‌ر چی نه‌خش و نیگاری
ئینسان، په‌یکه‌ر و دیمه‌نی ئایینی تیدا بوو سڕیانه‌وه.
دیسان ده‌سه‌ڵات داری عوسمانیه‌کان کاتێ ره‌ڤین و کشانه‌وه له ئاخرو ئۆخری
سه‌ده‌ی 18 له‌مه ڵبه‌نده‌کانی یۆنان چه‌ن زیگوارت ( معبد)ی مه‌زنی سه‌رده‌می
کلاسیک یان، به په‌یکه‌ره‌کانی ناویانه‌وه له شاره‌کانی سالۆنیک و ئاتن دایه
به‌ر تۆپ و تێکیان شکاندن!! ئه‌ڵبه‌ت پێویست ناکا باسی ئه‌م جۆره کرده‌وانه له
سه‌ره‌تای ره‌گ ئاژۆ کردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بکه‌ین. به پێچه‌وانه هونه‌ری
نیگارکێشی له رۆژئاوا خۆی زۆر به منت باری ئایینی مه‌سیحیه‌ت ئه‌زانێ. ئه‌م
ئایینه ده‌ورێکی زۆری بینیوه له گه‌شه ئه‌ستاندنی هونه‌ره جوانه‌کانی ڕۆژئاوا‌و
ئه‌م هونه‌رانه‌ی بۆ ته‌بلیغ و بره‌وی دینی وه‌ک پیرۆزه‌ی ناو زێر پاراستووه.
پێک هاتنی ته‌واوی شێوازه هونه‌ریه‌کان گورانیان تا ناوه راستی سه‌ده‌ی نۆزده
هه‌موو له ژێر ته‌ئسیرو ئیمکانات و حه‌مایه‌تی مه‌سیحیه‌ت بووه. له کلاسیکه‌وه
تا رۆمانسک، گۆتێک، کلاسیکی نوێ و رۆنیسانس، بارۆک، رۆکۆکۆ و هته ..........
دیاره مه‌به‌ستم ته‌نیا نیگارکێشی نیه، میعماری، په‌یکه‌رتاشی، رازاوه‌کاری،
عه‌نتیکه سازی، جل و به‌رگ، ته‌کمیلی ئامێره‌کانی مۆسیقا، ئاوازی کۆڕ و ئۆپێڕا،
کاتژمێرسازی و ...... .
ئه‌ڵبه‌ت پاش سه‌قامگیر بوونی دینی ئیسلام، خۆشبه‌ختانه هونه‌ری ته‌زهیب و کاشی
کاری، خه‌ت رازانه‌وه‌ی خشت و گلێنه هه‌ر ژیا‌و په‌ره‌یشی گرت. ئه‌گه‌ر چی زۆر
یه‌ک له‌م هونه‌رانه پێش هێرشی عه‌ره‌بیش هه‌بوون.
پرسیار: ئایا به له به‌رچاو گرتنی ئه‌م ڕاستیه که
ڕاوه‌ستانێکی درێژ خایه‌ن له ره‌وتی نیگار و په‌یکه‌ری کوردی پێک هاتووه، ئێمه
ئه‌مڕۆ پردێک نێوان نیگاری که‌وانرا و نیگاری ئێستای هونه‌رمه‌ندانی کورد ئه‌بینین؟
ئایا هونه‌رمه‌ندانی ئه‌مڕۆ میراتگری ئه‌وانه‌ی پێش‌و هه‌ن؟
وه‌ک پێشتر وتمان له به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه، هونه‌ری کۆنی کورد له پێوانی
رچه و گورانی خۆی به شێوه‌ی سروشتیانه دا بڕاو په‌کی که‌وت. به‌ڵام هونه‌ری
کلاسیکی یۆنان و رۆم له دوای هاتنی مه‌سیحیه‌تیش هه‌روا ره‌وتی خۆی پێوا. ره‌نگ بێ
له ناوه‌ڕۆکا هه‌ندێ ئاڵ و گۆڕی به سه‌را هاتبێ و له استوره کێشان بۆ لای
بابه‌تی ئایینی یه‌وه چووبێ، به‌ڵام ئه‌مه له‌مپه‌رێ بۆ باڵ هاویشتنی نه‌بوو.
گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر وڵامی پرسیاره‌که‌ت. ئه‌م پرده له هونه‌ری کوردی دا پچڕاوه،
هونه‌رمه‌ندانی ئه‌مرۆی کوردستان، جیا له هه‌ر شێوه و ڕێباز و بیر و سه‌لیقه‌یێک،
ئه‌بێ سه‌ر له نوێ چاوخشانێکی به تێر و ته‌سه‌ل بکه‌نه سه‌ر مێژوی هونه‌ری
رۆژهه‌ڵات و به‌تایبه‌ت هونه‌ری نه‌ته‌وه‌یی خۆیان و دیسان په‌رژین له ته‌ئسیرات و
شوێن دانانی هونه‌رئ رۆژئاوا، ئه‌بێ که‌ش و هه‌وای هونه‌ری کوردی ببیننه‌وه و
بیناسن.
واته هونه‌رمه‌ندی کورد ئه‌بی جیا له چێ کردنی که‌سایه‌تی تایبه‌تی خۆی،
که‌سایه‌تی هونه‌ری نه‌ته‌وه‌یی خۆیشی له به‌ر چاو گرێ. ئه‌ڵبه‌ت هه‌ردوکی به
ئیلهام و دیده‌ی به‌سیره‌ت ئه‌لوێ، نه وه‌ک به لاسایی کردنه‌وه‌یێکی رو له رو.
ئه‌م کارانه له هه‌ندێ وڵات کراوه. وه‌ک ئه‌و نیگارانه‌ی وا "گۆگه‌ن" له نیگاری
خۆماڵیانه‌ی دورگه‌ی هائیتی گرتی. یان ئه‌و نیگاره دیواریانه‌ی وا "ئالفارۆ سیکیێ
روس" و "رییێ وێڕا" له نیگاری خۆ جێی سور پێسته‌کانی مه‌کزیک و ئه‌مریکای لاتین
گرتیان و هند...
به‌ڵام مخابن ئێمه هێشتا به هونه‌رێکی ره‌سه‌ن که ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی
کوردانه بێ نه‌گه‌یشتووین. هه‌رچه‌نده زۆریش لێی دور نین. هه‌نگاوێ زۆر له
ته‌واوی کوردستان بۆ ئه‌م ئامانجه هه‌ڵگیراوه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و دابڕانه مێژوییه‌ی که له سه‌ره‌وه باسمان کرد نه‌بووبایه، نیگاری
کوردی به پێناسه‌ی تایبه‌ت به خۆیه‌وه، وه‌ک پاشه‌که‌وتێکی پێشینیان له
په‌ناده‌ستمانا ئه‌بوو. به‌ڵام ئه‌وه که تۆ بتهه‌وێ وه‌ک چۆن ده‌نگی گیتاری
ئێسپانیۆلی یان گۆرانی هێندی و ده‌هۆڵی ئه‌فریقی له هه‌موو جیهان دا ناسراون،
هونه‌ری کوردیش ئاوه‌ها بناسرێ، هێشتا کار‌و شولی زۆریی پێ ده‌وێ.
به‌ڵام دیسان ئێژم نیگارکێشه‌کانی کوردستان نابێ گۆچانی رۆژئاوا بۆ ناسین و
ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی که لاوای نیگاری پێشینیانی کورد به ده‌سته‌وه گرن. به‌ڵکو
ته‌نیا به‌سه‌رکردنه‌وه و پێوانی کاوه خۆی هونه‌ری رۆژهه‌ڵاتی دور و نێزیک ئه‌م
بۆچونه‌و ئاوه‌ته‌مان دێنێته دی....
پرسیار: باشه تۆ دیارده‌کانی تایبه‌ت به نیگاری کوردی له
چی دا ئه‌بینی؟ ناوه‌رۆک، روانگه‌ی هونه‌رمه‌ند، شێوازی کێشان...
من بێجگه له فۆڕم و ره‌نگ. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه له هه‌ستیش دا ئه‌بینم. من
ئه‌و هه‌سته که له روانینی تیژی پیاوێکی به ته‌مه‌ن بۆ دور، کاتێ شنه‌بایێکیش
ره‌شکه‌ی جامانه‌که‌ی ئه‌لاوێنێ یان له بۆنی که‌ونارای گوڵه مێخه‌کی ده‌ور
سیخمه‌ی پیرێ ژنێک... له ده‌ستی چروک و قه‌ڵه‌شاوی وه‌رزێڕێکی ژێر هه‌تاوی به
تینی ئه‌م وڵاته... له ده‌سره‌ی به‌ر پشتوێن و ره‌شه رێحانیێکی داسپارده... له
بۆنی نانی تازه‌ی ئاقاری ئاوایی و شه‌مامه‌یێک... له چاوه نۆری و تامه‌زرۆی
گه‌رانه‌وه‌ی یار له شار یان له بیره‌وه‌ری رۆژه خۆشه‌کانی گوندێکی هه‌ڵقرچاو،
ئه‌ژیێته‌وه، ئه‌یبینم.
دیاره ژیانی کورد تانیا ڕۆژگاری ناخۆش و سوێر نییه، ژیانی ئینسانی کورد به ڕای
من که‌شێکی رومانتیکی هه‌یه، دڵ پاکی، مرۆڤ دۆستی و ئه‌وین، سروشتی شاعیرانه و
نیاز پاکی، ئه‌مانه‌ن نیه‌تی نهێنی کوردان. رق و رژدی دراوسێکانمان ناتوانن بۆ
ئێمه مامۆستا و رێ پیشانده‌ربن.
هونه‌رمه‌ندی کورد ئه‌بێ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه بناسێ، ئه‌وانه‌ی باسمان کرد،
هه‌موو هه‌ڵقوڵاوی هه‌ست و ژیانمانن له ناو کۆمه‌ڵی کورده‌واری. به‌ڵام کوردیش
به‌شێکه له ئه‌م جیهانه و ئه‌م هه‌ستانه‌ش ئه‌توانن جیهانی بن ره‌نگه هه‌موو
میلله‌تانی باشقه‌ی ئه‌م جیهانه خۆیان له‌م هه‌سته هاوبه‌شانه د‌یبێته‌وه.
ئه‌وه‌ی لێکمان جیا ئه‌کاته‌وه شێوه‌ی ده‌ڕبڕینه. ده‌ربڕینی هونه‌رمه‌ندانی هه‌ر
نه‌ته‌وه‌یێک تایبه‌ت به خۆیانه. به‌ڵام چونکا زمانی نیگار، زمانێکی جیهانی یه و
هێماکانی نیگار بۆ هه‌موو گه‌لان ئاشنایه، ره‌نگ بێ ئه‌مه ئیمتیازێکی گرنگ تره
بۆ به جیهانی کردنی هه‌ڵوێست و هه‌ستی میلله‌ته‌که‌مان به رێگای زمانێکی
هاوبه‌شی جیهانی!
پرسیار: له سه‌ر جیهانی بوونی نیگار ئه‌ڕۆێ، ئه‌کرێ
هه‌ڵسه‌نگاندنێک نێوان شیعر‌و نیگارم بۆ بکه‌ی؟
وه‌کوو ئه‌زانین، هزر و هه‌ستی شاعیر له به‌رگی ووشه ئه‌بنه شێعر و ده‌ربرین.
واته وشه‌کان هه‌ڵگری کێش و هه‌ست و هاوئاهه‌نگی و قورسایی شێعرن. گه‌ر بمانه‌وێ
ووشه‌کانی شێعر له زمانێک بۆ سه‌ر زمانێکی تر راگوێزین و دیمانجیان بکه‌ین،
یه‌کسه‌ر که‌ش و هه‌وای شێعره‌که و ته‌نانه‌ت مانا و مه‌به‌ستیشی ئه‌گۆڕێی.
چما، چونکا ووشه‌کانمان ئه‌گۆڕیێ. ووشه نیشانه‌یه له با‌تی بیر‌و ئاتاج. بیر و
ئاتاجی نه‌ته‌وه‌کانیش سه‌باره‌ت به ژین و ژیوار، جیهان و کۆمه‌ڵ له هه‌رکامیان
به‌له‌ونێکه. ئه‌مه‌یش خه‌تای شێعر یان شاعیرنی یه،کڵۆڵی ووشه‌یه.
ووشه قاڵبێکی ناته‌باو ته‌نگه بۆ ده‌ربڕین. ووشه ناتوانێ ته‌سویری شێعریی ده‌س
به جێ بۆ مێشکی گوێ گر ڕابگوێزێ. هه‌میشه تێ گه‌یشتن له شێعر تۆزێ به خنه خن
رو ئه‌دا. هه‌ر بۆیه زۆر جار کێش و ریتمی شێعر سه‌رنجمان بۆ لای خۆی ڕائه‌کێشێ،
پێش ئه‌وه‌ی به‌سه‌رمانا که‌یا بچینه‌وه. ووشه زۆر کات ڵێڵ و تارماوو له ژێر
په‌رده‌دایه. جیهانی ئه‌مڕۆ خوازیاری خێرایی له گواستنه‌وه‌ی مه‌فاهیمی
هونه‌رییه. یه‌کێک له‌و هۆیانه وا شێعری نوێی پێک هێنا ئه‌مه بووه. دواییش
هه‌ندێ له شاعیران،چێژی تایبه‌تی ئه‌م هونه‌ره‌یان سڕیوه تا ئاستی قسه کردن
گه‌یانیان...! به‌ڵام بایزانین هونه‌ری نیگارکێشی چی ئێژێ؟ که‌س ناتوانێ هیچ رواڵه
تێک له‌بوون و بوونه‌وه‌ر چ له جیهانی ماده‌و چ له جیهانی رۆحیانه‌ت، ته‌نانه‌ت
له زه‌ینیشی دا به بێ ( تصوير)ێک، موجه‌سم بکات.
تصوير و نیگار به بێ ئه‌ندامێک به ناوی (چاو)یش ئه‌بینرێن. هزر و بیریش له
به‌رگی ته‌سویر دان واته هزر و بیر به ته‌سویره وه دێنه‌دی. هه‌ر که بیرت له
شتێکه‌وه کرد ته‌سویره‌که‌شی هاتووه. هه‌ر ئه‌و شاعیره یان نوسه‌ره پێش داڕشتنی
ووشه‌کان، بیر‌و که‌ڵکه‌ڵه‌ی به ته‌سویر ئه‌بینێ. بیر، خه‌و، به‌راورد و ئه‌ندازه،
لێک دانه‌وه، پلان کێشان، ئاوات و ئاره‌زو و ئامانج هه‌موویان به ته‌سویره‌وه
ئه‌م شتانه‌ن.
نیگار کێشان ئاکامی ڕاسته‌وخۆی ته‌سویری زه‌یینی یه بۆ دونیای عه‌ینی به بێ ناو
بژی که‌ره‌ێک. تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ته‌سویری زه‌یینی و نیگار یه‌کێکن. هێڵ و ره‌نگ
و بۆ شایی و بارست و کۆنتراست له هه‌ردوکیان دا ئه‌بینرێن. یه‌کێ له‌و هۆیانه‌ی
نیگارکێشی کردووه به هونه‌رێکی جیهانی هه‌ر ئه‌م خاڵه‌ی دوایی بوو که باسم کرد.
دیاره ئێمه نیگاری غه‌یری زه‌یینی و لاسایی کردنه‌وه‌ی راسته و خۆشمان له سروشت
و ده‌ورو به‌ریش هه‌یه (ناتۆرالیزم). ئه‌مه‌ش یان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چێ بوون و
گوڕانی ره‌نگ گه‌لی نیگار کێشی له پۆدره وه بۆ تیوپ له ساڵانی 30 تا 40ی
سه‌ده‌ی نۆزده. که ئه‌و هه‌له‌ی بۆ نیگارکێشه‌کان ره‌خساند له نێو
کارگه‌کانیانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه بێن و مژولی نیگارکێشی راسته‌وخۆ له سروشت بن و
به شێوه‌ی "ئالاپریما" نیگاره‌کانیان له دانیشتنێکدا ته‌واو بکه‌ن. پاشان
نیگارکێشانێکی راسته‌و خۆ تر به ناوی "ئه‌مپرسیۆنیزم" هاته کایه‌وه.
به‌ڵام دیاره ئه‌م شێوه کارانه بنه‌مای پێش ئه‌م باسه واته گیرسانه‌وه‌ی
ته‌سویری زه‌یینی و دواییش کێشانی ئه‌م ته‌سویره، کرچ ناکاته‌وه.
به کورتی من ئه‌و هزره‌م لا راسته که ئێژێ هه‌موو لقه‌کانی هونه‌ری ئینسانی له
جێی خۆیاندا جوانن و هه‌ر کامه‌یان تایبه‌تمه‌ندیێکیان هه‌یه، به‌ڵام وه‌ک چۆن
ئێژن هه‌ڕا کردن دایکی ته‌واوی وه‌رزشه‌کانه، منیش ئێژم ته‌سویر و نیگار دایکی
ته‌واوی هه‌نه‌ره‌کانن،یه‌که‌م ده‌ربڕینه‌کانی مرۆڤ له سه‌ر دیواری ئه‌شکه‌وتان
به رێگای ئه‌م هونه‌ره‌وه بووه.
پێش ئه‌م قۆناغه‌ش، کاتێ شه‌وانه له ته‌نیشت ئاوردا دائه‌نیشت و سێبه‌ری به سامی
خۆی ئه‌بینی یان گۆڕانی هه‌وری گه‌واڵ گه‌واڵی ئاسمان له شکڵێکه‌وه بۆ شکڵێکی تر
مایه‌ی سه‌ر سوڕمانی ئه بوویان برسیه‌تی و خۆزگه بۆ ڕاوه ئاسکێک که‌ڵکه‌ڵه‌ی
ئاپۆره دا بوو، هه‌موو ئه‌مانه ئاره‌زوی نیگار‌کێشانی له مرۆڤ دا وروژاندووه.
پرسیار: بۆ مۆسیقاچی ئێژی ئایا ئه‌ویش ئه‌توانێ مناڵی
ئه‌م دایکه بێ؟
به‌ڵێ: مۆسیقازان، بزاوتنه‌کان ئه‌کا به ده‌نگ، حه‌ره‌که‌ت و جوڵانه‌وه‌ی شتک و
مه‌ک و روداوه‌کانی سروشت و مرۆڤ، ئاوێته‌ی هه‌ستی ئه‌بن و پاشان نۆتی بۆ
دائه‌رێژێ.
رێبه‌ری ئۆرکێستێر کاتێ سه‌ر په‌رشتی و رێنوێنی مۆزیک ژه‌نه‌کان ئه‌کا، که‌ش و
هه‌وای نۆته‌کان به یارمه‌تی بزوانی ده‌ستی وه‌ک شه‌پۆلێ ده‌رئه‌بڕێ. له‌وانه‌یه
یه‌که‌م هه‌ناوی هانده‌ری مۆسیقا ژه‌ن وه‌ک ته‌سویری شه‌پۆلێکی ئاسمانی یان
ده‌ریایی بێ. جوڵانه‌وه و چرکانه‌وه‌ی ده‌ورو به‌ر به‌دیتن و ته‌سویری زه‌یینی
ئه‌بینرێن و پاشان ئه‌بنه رواڵه‌تێکی (انتزاعی) له ده‌نگ. مۆسیقا پێش ته‌واوی
هونه‌ره‌کان به زمانی سه‌ڵت (انتزاع) دوواوه. ئێمه لاسایی کردنه‌وه‌ی راسته‌و
خۆی ده‌نگه‌کانی سروشت، له ناو مۆسیقا دا نابینن: به‌ڵام هونه‌ره‌کانی تر هه‌ر
یه‌که به له‌ونێ لاسایی کردنه‌وه‌ی تێدایه. هه‌ر بۆیه "کاندینسکی" ویستی زمانی
(تجرید) له مۆسیقا راگوێزێته سه‌ر نیگار و به ( خلوص) و ره‌سه‌نایه‌تی نزیکی
بکاته‌وه. ئه‌و ئه‌یویست هه‌ر هێڵ یان ره‌نگێک که دێته سه‌ر خاوی سپی هه‌ڵگری
بارێکی رۆحی بێت. سێ گۆشی زه‌رد وه بیر هێنه‌وه‌ی هه‌ڕشه‌و دوره په‌رێز‌یه. چوار
گۆشی سور نه سره‌وتن و بێ تاقه‌تی یه. گۆی شین هێمنایه‌تی و بێ سنورییه.
ئه‌مانه (تداعی) که ره‌وه‌ی یه‌کن، بار و چه‌مکێکی رۆحین له سه‌ر فۆڕمی
هه‌نده‌سی.
له ئاخری ئه‌م پرسیاره‌شت ئه‌مه‌وێ بێژم، که باوک بوونی هونه‌ری نیگار کێشی به‌و
مانانی یه که نیگارکێش ئی تر بێ نیاز له خوێندنه‌وه‌ی شیعر‌و گوێ دان به مۆسیقا
و بینینی شانۆ و سینه‌مایه. هونه‌رمه‌ندانی لقه‌کانی دیکه‌ی هونه‌ریی، زۆر جار
دییه‌ی عه‌ینی و به‌سیره‌تیان تیژتره و ته‌سویره‌کان به خێرایی ئه‌دۆزنه‌وه و
به ووشه و ده‌نگ و بزاوتنی له‌ش و شتی وا ده‌ریده‌بڕن. نیگارکێش ئه‌بێ ئه‌م
ده‌ربڕینانه‌ش هه‌ست پێ بکا و مه‌ودای ته‌سویره‌کانی به‌رفره‌وانتر بێ تاوه‌کو
راسته و خۆ نیگاره‌که‌شی ده‌وڵه‌مه‌ندتر بێ. نیگارکێش ته‌نانه‌ت پێویستی به
نوسراوه‌ی ره‌وان ئاسان و کۆمه‌ڵ ناسانیش هه‌یه. به بێ شاره‌زایی له خووسروشتی
ناوه‌وه‌ی خه‌ڵکی، ره‌نگ بێ سه‌مای قه‌ڵه‌م مووه که رواڵه‌تێکی ( ظاهر)ی و دور
له راستی بنه‌خشێنێ!
پرسیار: ئایا پێت وانییه دانانی قه‌رارو به‌ڵێن نامه
و تو خیبێکی دیاری کراو وه‌ک ئه‌و نیشانه هه‌نده‌سیانه‌ی وا باست کرد ئه‌م
هونه‌ره جوانه ته‌نگاو بکات؟
هه‌رواشه. خۆ ئه‌گه‌ر به فێر بوونی هه‌ندێ نیشانه‌و ئاماژه‌ی سه‌ر چڵانه
بوونایه، هه‌مووکه‌س ئه‌یتوانی نیگارکێشێکی قابیل بێت. هونه‌ر به گشتی به‌ڵێنی و
قه‌رارداد و ( ملاحظه) نی یه. هونه‌ر فێر و راهێنان ناکرێت. ره‌نگ بێ که‌سێک به
شاگردیی وه‌ستایێکی باش، تکنیکه‌کان فێر بێت و به چاکی دوباره‌یان کاته‌وه،
به‌كام به‌مه چێژ و ئیلهام و هه‌ستی هونه‌ر فێر نابێت. مه‌گه‌ر پێش تر له زات و
خوێنیا هه‌بن.
دیاره له سه‌رێکه‌وه ئه‌بێ راده‌ی په‌ل هاویشتن و کڵاو رۆژنه‌کانی ئه‌م هونه‌ر.
بناسین تاوه‌کو که‌وشه‌نی تازه‌مان لێ خویا بێ. که سه‌رمان لێ کرده‌وه، ئی تر
پێویست به زمانی دوهه‌م و چه‌وت و چه‌واشه کردنی ئه‌م هونه‌ره ناکا.
پرسیار: ڕات سه‌باره‌ت به هه‌نه‌رمه‌ندانی ئه‌و دیو
کوردستانه‌وه چی یه؟
به داخه‌وه، من هونه‌رمه‌ندانی ئێستای ئه‌وێ که دانیشتووی کوردستانن به باشی
ناناسم. به‌ڵام له ساڵانی 85 تا 89 هه‌ندێ له‌و دۆستانه‌م وه‌ک رێبوار سه‌عید و
ره‌مزی له نێزیکه‌وه چاو پێ که‌وت و بڕێ له کاره‌کانیشیان که له سۆنگه‌ی
کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه کێشرا بوون، سه‌رنجی راکێشام. شێوازی زاڵ به سه‌ر زۆربه‌ی
ئه‌و به‌رهه‌مانه، ئێکسپر ێسیۆنیزم و پۆ‌ست ئێکسپرێسیو بوون که پێم وا بێ ئه‌م
شێوازه، رێبازێکی گشتی له کوردستانی ئه‌و دیو بێ. رچه‌شی ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ وانه
ووتنی مامۆستایانی هونه‌ری له روی سه‌ر چاوه‌کانی مه‌کته‌بی فه‌ره‌نسه له
زانکۆکانی عه‌راق.
ئه‌م رێبازه به‌له‌ونێ نزیکی له‌گه‌ڵ رۆحی کورد هه‌یه. ژیانی شاخاویی و بارودۆخی
دژواری نه‌ته‌وه‌که‌مان، به‌هێڵی ئه‌ستور هو لار‌و له‌وێر،گه‌مارۆی ره‌نگه‌کان
وته‌ونی زبروسه‌خت،له‌م رێبازه‌دا یه‌ک ئه‌گرنه‌وه.
من هه‌میشه ته‌حسین و ئافه‌ره‌ێنی نیگارکێشه‌کانی ئه‌ودیوم کردووه له‌به‌ر راده‌ی
پرکاری وده‌س پڕی و ماندووه نه‌ناسیان که‌بێ ووچان پیشانگای تازه ونوێیان به
ده‌سته‌وه‌یه ئه‌ویش به‌لانی که‌می ئیمکانات وژیانی پڕهه‌ورازی ئه‌وێ. حه‌زم
ئه‌کرد هه‌ل ومه‌رجێک بڕه‌خسایه که نیگارکێشه‌کانی ئه‌م دیوو ئه‌و دیوی کوردستان
به‌ئاسانی بیان توانیایه پیشانگاکانی خۆیان بۆشاره‌کانی یه‌کدی ببه‌ن و
له‌نێزیکه‌وه رای خه‌ڵکیان به‌رانبه‌ر خۆیان بزانیبایه.
پرسیار: سه‌باره‌ت به نیگارکێشه‌کانی کوردستانی لای
خۆت چی ئێژی؟
به‌رهه‌می نزیک به ته‌واوی هاورێیانی نیگارکێشی لای خۆمانم دیوه و ئه‌یان بینم و
به‌خۆشیه‌وه هه‌رهه‌موویان له‌کاردا به‌رده‌وامن. ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ که‌م کارین،
ئه‌ویش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باری ناله‌باری ئابوری که‌مه‌جبورین، زۆرینه‌ی کات
وده‌رفه‌تمان بۆ بژیوی ژیانمان صه‌رف بکه‌ین.
ته‌نیا ره‌نگ بێ مامۆستا هادی زیاء الدینی، له‌م باره‌وه ده‌گمه‌ن بێ. چونکا ئه‌و
دائیم خه‌ریکی هێل کاری و تابلۆکێشان و په‌یکه‌ر سازیه و کات و ژیانی خۆی له‌کیس
نادا و به‌راستی پڕکاره. هه‌ر ئه‌م سور بوونه‌ی بووه‌ته هانده‌ری زۆر یه‌ک له
نیگارکێشه‌کانی ولاته‌که‌مان. وه‌ک ئه‌زانی مروڤ به‌دینی به‌رهه‌می تازه‌و بیر‌و
گه‌ڵاڵه‌ی جوان، ئۆقره‌وئارامی لێ ئه‌بڕێ و شوواری توندتر لێ ئه‌دا و حه‌زئه‌کات
خۆیشی پتر تێ بکۆشێ و هه‌نه‌ره‌که‌ی ببوژێنێته‌وه. نیگارکێشه‌کانی کوردستان،
هه‌ریه‌که له تێکوشاندان بۆیه‌ک گرتنه‌وه له زمانی هونه‌رێکی کوردی
هه‌موولایه‌نه و گه‌یشتن به خۆبوون. دیاره بواره‌کان ره‌نگاوره‌نگن، هه‌ندێ له
بواری نیگاری رۆژهه‌ڵات و سه‌مبولیک دا تێ ئه‌کۆشن. هه‌ندێ زۆرتر به شێوه‌ی مۆدێڕن
و سه‌ر چڵانه بۆ نادیاری خۆیان ئه‌گه‌ڕێن. یه‌کێ بۆ نه‌خشاندنی به‌یته کۆنه‌کانی
کوردی و ئه‌وی دی بۆ ژیانه‌وه‌ی روداوه مێژوییه‌کان هه‌وڵ ئه‌دا. بڕێکیش ژیانی
ساکاری لادێ و کورده‌واری له بۆ شایێکی جوان و دڵڕفێن ئه‌خوڵقێننه‌وه.
به‌گشتی ره‌نگ بێ مرۆڤ هه‌ست به‌چه‌ن بۆ چوون و روانگه‌یێکی جیاواز له نێو ئه‌م
دۆستانه‌دا بکا. به‌ڵام هه‌موومان ئاوات و ئاره‌زوێکی هاوبه‌شمان هه‌یه. گه‌یشتن
به حال و هه‌وای هونه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و به‌رگری له فه‌وتانی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی
( تصوير)یی ئه‌م هونه‌ره‌و ناساندنی به گه‌لانی دیکه‌ی جیهان. دیاره ئه‌مه
ئه‌توانێ ئاره‌زوی هونه‌رمه‌ندانی هه‌ر میلله‌تێک بێ.
لای ئیمه هێشتا رێک خراوێکی تایبه‌ت که‌بکارێ تێکۆشانی هونه‌ریی نیگارکێشه‌کان
سامان بدا و له کێشه‌و که‌م وکوڕیه‌کانیان بکۆڵێته‌وه و رێ چاره‌ی باشیان بۆ
دۆزێته‌وه،پێک نه‌هاتووه. بۆیه زۆر یه‌ک له نیگارکێشه‌کان به شێوه‌ی خۆرست و
خۆجێی کار ئه‌که‌ن. به داخه‌وه هه‌ر که ناوی هه‌ڵسوڕانێکی هونه‌ری
ئه‌برێ،به‌رپرسان سه‌ریان رائه‌وه‌شێنن و ئیژن ئیمکانا تمان نی یه. ئه‌ڵبه‌ت ئێمه
له سه‌قز ماوه‌ی دو ساڵه به‌یاری دۆستانی هونه‌رمه‌ند ئه‌نجومه‌نی هونه‌ر گه‌لی
شێوه‌کاریمان پێک هیناوه که سه‌رباری کۆسپ و ده‌سه‌ڵاتی سنوردارمان، توانیویه
چالاکی هونه‌ریی باش بنوێنێ ...
تێبینی: ئه‌م دیمانه نێوان سادق عرفاني و نووسه‌ر حه‌مه‌ی
حه‌مه باقی له ساڵی 1998 سازکراوه و له گؤڤاری رامان ژماره 80 چاپ کراوه.