

سادق عیرفانی
' تابلو ها '
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کا‌رکاک سادقی عیرفانی ساڵی (1344)هه‌تاوی له‌شاری سه‌قز له‌دایک بوه‌و ئێستا به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی هو‌نه‌رگه‌لی شێوه‌کاری شاری سه‌قزه‌ده‌سپێکی هونه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر سه‌رده‌مانی مناڵی که هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه هۆگری هونه‌ری نه‌قاشی بو وه‌و له هاوینی ساڵی(1360) هه‌تاویدا به به‌شداربوون له فێرگه‌کانی خانه‌ی فه‌رهه‌نگ له خزمه‌ت مامۆستایانی نه‌قاشی به‌ڕێزان:محه‌ممه‌دی ناهید،مه‌حیه‌دینی خوداره‌حمی ،له‌گه‌ڵ رێگه‌وره‌وشتی هونه‌ری نقاشی هه‌تا راده‌یه‌ک ئاشنابوو وتوانی تواناکانی ده‌روونی خۆی رێک وپێک وباوه‌ڕیشی پته‌وتربکات،ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌رێزه له سه‌رتایترین که‌ره‌سه‌ی ناوچه وئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستی دابوه که‌ڵکی وه‌رگرتوه و وه‌ک خه‌ڵکی شار باسی ئه‌که‌ن هه‌رله ئاشه‌که‌ی باوکی‌دا(ئاشی حاجی شه‌ریف) که به‌داخه‌وه ئێسته به‌هۆی پاریزگاری له پاک وخاوێنی ژینگه چۆڵ کراوه ده‌ستی داوه‌ته کێشانه‌وه‌ی تابلۆکانی که زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی سروشتی ناوچه‌و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی یه کانی خه‌ڵک وخاکه‌که‌یه‌تی. له چالاکی یه‌کانی کاک سادق ئه‌توانین په‌نجه بنێینه سه‌رئه‌م خاڵانه.
به‌رهه‌می نووسراوه له گوڤارورۆژنامهکاندا، وه‌ک "ئاوای کوردستان"،"رامان"و......
یشانگای نه‌قاشی به‌شێوه‌ی گه‌لی....بیره‌وه‌ری مامۆستا فهیزوڵڵاناهید.......سه‌قز...(1367)
یشانگای نه‌قاشی به‌شێوه‌ی گه‌لی....بیره‌وه‌ری مامۆستا فهیزوڵڵاناهید.......سه‌قز...(1373)
پیشانگای نه‌قاشی به شێوه‌ی گه‌لی.....مه‌هاباد...(1373)
پیشانگای نه‌قاشی به شێوه‌ی گه‌لی..... کونگره‌ی بلیماتهکانی کورد....سنه...(1375)
پیشانگای نه‌قاشی به شێوه‌ی گه‌لی....حه‌وتووی ئێران گه‌ڕان...سنه...(1376)
یه‌که‌مین پێشانگای به‌شیوه‌ی تاکی....کۆڕی خۆش نووسانی ئێران....سه‌قز...(1377)
پیشانگای نه‌قاشی به شێوه‌ی گه‌لی....سمیناری سهقزوپهرهی فه‌رهه‌نگی....سه‌قز...(1377)
پیشانگای نه‌قاشی به شێوه‌ی گه‌لی...چله‌ی مامۆستا شێخ نافێعی مه‌زهه‌ر...ئه‌نجومه‌نی مه‌وله‌وی کورد...سه‌قز...(1377)
پیشانگای نه‌قاشی به‌شێوه‌ی گه‌لی...یازده‌هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه....سه‌قز...(1377)
پیشانگای نه‌قاشی به شێوه‌ی گه‌لی.....به هۆی یه‌که‌مین کێ به‌رکێی نهقاشانی ناوچه‌یی که له‌وکۆڕه‌دا تابلۆی کاک عیرفان پله‌ی یه‌که‌می وه‌ده‌ست هێنا....سنه...(1378)
پێشانگای نه‌قاشی به‌شێوه‌ی گه‌لی...یه‌که‌مین جه‌شنواره‌ی "عهبدوڵڵاوفهیزوڵڵا ناهید....سه‌قز...(1379)
ێشانگای نه‌قاشی به‌شێوه‌ی گه‌لی ......کونگره‌ی نالی...(1380)
دووهه‌مین پێشانگای تاکی ...سه‌قز...(1380)
پێشانگای نه‌قاشی به‌شێوه‌ی گه‌لی...پانزده‌هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه....سه‌قز...(1381)
پێشانگای نه‌قاشی به‌شێوه‌ی گه‌لی....حه‌وتووی موعه‌لیم....سه‌قز
پێشانگای نه‌قاشی به‌شێوه‌ی گه‌لی....شازده‌هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه...(1382)
دهڕێوهبردنی پێشانگای شه‌ست دانه وێنه‌ی ناردراوی نووسینگه‌ی راهێنان وفه‌رهه‌نگی به‌رگری له ئێعتیاد له (25)شوێنی ناوشاری سه‌قزدا......سه‌قز...(1382)
سێهه‌مین پێشانگای تاکی ......نه‌قاشی ئاوره‌نگ....سه‌قز...(1384)
هه‌روه‌ها له ساڵی(1382) دا بوه‌ته ئه‌ندامی شانازی بنکه‌ی
په‌ره‌پێدانی هو‌نه‌رگه‌لی شێوه‌کاری ئێران وهه‌تا ئێسته(3)دانه له‌تابلۆکانی
له‌لایه‌ن شوێنگه‌لی جیاوازه‌وه بوونه‌ته کارت پۆستاڵ هه‌روه‌ها نه‌قاشی کتێبی
(دنیای بێگه‌ردی) کاک ره‌حمان فه‌هیمی (ده‌روێش) کێشاوه‌ته‌وه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئێستایش هه‌روا به‌رده‌وام به‌دوای زانین وزانیاری پتری له‌سه‌ر
هونه‌ر به‌تایبه‌ت هونه‌ری شێوه‌کاری شاربه‌شاروناوچه‌به‌ناوچه ئه‌گه‌ڕێ و
ماوه‌یه‌کیش چوه‌ته خزمه‌ت مامۆستایان(هانیبال ئه‌لخاس و مه‌حموود سه‌مه‌نده‌ریان)
به‌خۆشی یه‌وه ئێسته‌یش له شاری سه‌قز دا ئه‌ژی و ژیانی هاوبه‌شی پێک
هێناوه‌ودوومناڵی هه‌یه‌و که‌سب وکاری ئازادیشی هه‌یه.